پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

نوچەنێت

پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی خوێندنەوە بۆ دووپڕۆژە یاسا پەرلەمانتاران ئاگاداردەکاتەوە سبەی کاتژمێر 11 ئامادەی کۆبوونەوەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە( 23/تشرینی دووەم/2021 ) پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتاران ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی کاتژمێر 11 لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە هەشتی ئاسایی خولی پاییزە ئامادەبن.

لە ئاگادارنامەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: به‌پێی حوکمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌که‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌کانی (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌کانی (47، 48) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (52) و ماددەکانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له کاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکه‌وتی 2021/11/24 به‌م شێوه‌یه بێت:

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوکمی مادده‌کانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان:

1.کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق

2.سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین