ره‌وتى سه‌در: هاوپه‌یمانییه‌كان راده‌گه‌ینین و له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش نزیكین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عیسام حوسێن سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌و هاوپه‌یمانییانه‌ راده‌گه‌یێنێن كه‌ پێیان گه‌یشتووین و له‌ لایه‌نه‌ كاریگه‌ره‌كانى كوردیش نزیكین".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى تشرینى دووه‌م " نۆڤێمبه‌ر" عیسام حوسێن سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "ره‌وتى سه‌در به‌ره‌و پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌چێت و تا ئێستا به‌ هێمنى له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ كار ده‌كات".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى سه‌در ئاشكراى ده‌كات كه‌ ره‌وته‌كه‌ى به‌ كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن گه‌یشتووه‌، به‌ڵام دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ ئاشكرایان ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌ كوردیش ده‌ڵێ، "له‌ لایه‌نه‌ كاریگه‌ره‌كانى كورد نزیكین".

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق رابگه‌یێنرێت و ره‌وتى سه‌در تا ئێستا براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ 73 كورسى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین