وەزارەتى پێشمەرگە تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى بۆ ئەفسەر و کارمەندانى ئەنجام دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى لێهاتوویى ئەفسەران و پێشمەرگە لەو زمانەدا ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24)ى تشرینى دووەم (2021)، عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ڕایدەگەیێنێت، "ئەم تاقیکردنەوانەى ئەنجامدراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی پێشمەرگە و بە هەنگاوێکى گرنگى ناوبرد."

هەروەها وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دەرچووانی ئەم تاقیکردنەوەیە، دەنێردرێن بۆ زانکۆی کوردستان لە هەولێر بۆ وەرگرتنی خولی زمانی ئینگلیزی پێشکەوتوو، هەروەها کاندید دەکرێن بۆ خولە نێودەوڵەتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی کوردستان."

ئەم تاقیکردنەوەیە لە سەنتەری زمانی پێشمەرگە بەرێوەدەچێت، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ دەستنیشان کردنی ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزیی ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین