ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق: زۆربه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان عێراقیان جێهێشتووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، زۆربه‌ى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌ بیانییه‌كان عێراقییان جێهێشتووه‌، ته‌نیا به‌شێكى كه‌م له‌ بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاواى عێراق ماون.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى تشرینى دووه‌م ده‌ڵێ، "دۆسیه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان به‌گوێره‌ى خشته‌ى پلانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هیچ بنكه‌یه‌كى تایبه‌تیان نییه‌ ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كى ساده‌ له‌ عه‌ین ئه‌سه‌دن".

خه‌فاجى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ زۆربه‌ى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ته‌نیا راوێژكاره‌كان له‌ بوارى هه‌واڵگرى و راهێنان و راوێژكردن ماونه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێ، "ئه‌و هێزه‌ جه‌نگاوه‌رەی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ 15 رۆژ ده‌ڕۆن".

به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه‌ هاوینى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان داوه‌، تا كۆتایى مانگى داهاتوو ده‌بێت سه‌رجه‌م جه‌نگاوه‌رانى ئه‌مریكا له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین