ئه‌مریكییه‌كان له‌  سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانى بایدن ناڕازیین ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌نجامى راپرسییه‌ك 52% ئه‌مریكییه‌كان له‌ سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ناڕازیین، كه‌چى له‌ نیسانى رابردوو بوو 54%ى ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتى سیاسه‌ته‌كانى بایدنیان ده‌كرد.

به‌گوێره‌ى راپرسییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن NPR / Marist ئه‌نجام دراوه‌، 42%ى به‌شداربووانى راپرسییه‌كه‌ له‌ سیاسه‌تى ئابوورى بایدن رازین، له‌ به‌رانبه‌ردا 52% ناڕازیین. كه‌چى له‌ مانگى نیسانى رابردوو راپرسییه‌كى تر بڵاوكرابووه‌وه‌، كه‌ ئه‌و كات به‌ پێچه‌وانه‌ بوو 54%ى به‌شداربووان له‌ مامه‌ڵه‌ى بایدن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ ئابوورییه‌كان رازى بوون.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى تشرینى دووه‌م، كورتییه‌كه‌ى راپرسییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ له‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تى كارى ئه‌مریكا ئاشكراى كردووه‌ رێژه‌ى هه‌ڵاوسان به‌رزترین ئاستى له‌ ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوودا تۆماركردووه‌، له‌كۆتایى مانگى رابردوو به‌ رێژه‌ى 6% به‌رزبووه‌ته‌وه‌. كێشه‌ ئابوورییه‌كانى تریش به‌ هه‌مان شێوه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین