بایدن: زۆر سەختی دەکەین لەسەر پووتین بتوانێت پەلاماری ئۆکرانیا بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە – تەرەتەی عەرەبی

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ زۆر سەختی دەکەین لەسەر روسیا بتوانێت هێرش بکاتەسەر ئۆکرانیا، وتیشی کار لەسەر کۆمەڵێک دەستپێشخەری دەکات بۆ ڕێگری لە پووتین لە بەردەوابونیدا لەسەر پلانی هێرش.

بایدن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی کە ئەو لە ڕێگەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی وڵاتەکەیەوە هەمیشە لەسەر هێڵی پەیوەندییە لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ئەوروپا و هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا.

بایدن ڕوونیشی کردەوە "کاردەکەین بۆ ئامادەکردنی کۆمەڵیک دەستپێشخەریی هەمەلایەنە و مانادار کە وادەکەن زۆر قورس بێت لەسەر سەرۆک پووتین بەردەوامبێت لەسەر ئەو کارانەی" کە مەبەست لێی نیازی ڕوسیایە بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.

لێدوانەکانی بایدن دوای ئەوە هاتن دیمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەکاتی بەشداریکردنی لە ڕۆژی دووەمی کۆبوونەوەی 28ی ئەنجومەنی وزاری ڕێکخراوی ئاساییش و هاریکاریی ئەوروپا لە سوید وتی "توندیی تەنگژەی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا کەمی نەکردووە و بەڵکو بە هەمان ئاست بەردەوامە".

واشنتن و کییڤ دەڵێن ڕووسیا هێزەکانی خۆی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا زیادکردووە و ڕووسیا تۆمەتباردەکەن کە نیازی پەلاماردان و داگیرکردنی ئۆکرانیای هەیە.

 

سەرچاوە: تەرەتەی عەرەبی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین