سەرۆک بارزانى لە ئەگەرى دەستکاریکردنى دەرئەنجامى هەڵبژاردنەکانى عێراق هۆشدارى دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ نوێنەرێى تایبەتى سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دواین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقییان تاووتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى، لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە."

سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بلاسخارت ڕایگەیاند،"ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھاووڵاتیانە."

هەروەها گووتیشى، "پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین