داعش لە کوڵەجۆ هێرشیکردە هێزەکانى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش، ئەمشەو لە کوڵەجۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە، فەرماندەیەکى پێشمەرگەش دەڵێت، "لەهێرشەکەدا تەنها یەک پێشمەرگە بریندارە."

ئەمشەو شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، تیرۆریستانى داعش جارێکى تر هێرشیان کردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە، عەقید بەختیار بێسەری، جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، پێشمەرگەیەکمان بریندارە و شەڕەکە هێشتا بەردەوامە.

ئەو فەرماندەیەى هێزەکانى پێشمەرگە دەشڵێت، ھێزەکانمان لەناو سەنگەرەکانن و لە رووبەڕووبوونەوەی سەختتدان و ھێزی پشتیوانیش بۆ ھاوکاری کردنیان چووە.

دواینجار شەوى (5)ى تشرینى دووەم، چەکدارانى داعش هێرشیانکردە خاڵێکی فەوجی1ی لیوای9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری (گەرمەسێر،ـ کفری) دا، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى بەر هێزەکانى پێشمەرگە بکەوێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین