کونسوڵخانەى ئەمەریکا: بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، هێرشەکەى دوێنێ شەوى ڕابردووى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە بە توندى ئیدانە دەکات و بە پەلامارێکى تیرۆریستى ترسنۆکانەى ناو دەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28)ى تشرینى دووەم (2021)، کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە توندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرستیی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان."

كونسوڵخانەى ئەمەریکا سەرەخۆشى ئاراستەى خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات و دەشڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامیی شکستی داعش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین