ئەو خۆراکەی هۆکارن بۆ قەڵەوبوون تەندرووستی
پێنج خۆراک هەیە کە هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشمان و بە تایبەتی به‌شى خوارەوە جەستە، له‌و کەسانەی کە شێوەی جەستەییان هەرمێییە. بۆیه‌ جیا له‌ وه‌رزشكردن به‌ رێكوپێكى پێویسته‌ وریایى سیسته‌مى خواردنى رۆژانه‌مان بین.

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

پێنج خواردنه‌كه‌یش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

پەتاتەی سوورکراوە: پەتاتەی سوورکراوە لە لیستی ئەو خۆراکانەیە کە کێشی جەستە بەشێوەیەکی گشتی و بەشی خوارەوەی جەستە بە تایبەتی زیاد دەکات. ئه‌م خۆراكه‌ رێژەیەکی زۆر لە کالۆری تێدایە.

خواردنەوە گازییەکان: بە گشتی ئەو خواردنەوانەی شەکری تێدایە زیانی هەیە، بەتایبەتی گازییەکان توانای جووڵە لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، چالاکیەکانی مێشک دەوەستێنێت.

بەرهەمە سپیییەکان: بەرهەمە سپییەکان هۆکارە بۆ ئاوسانی بەشە جیاوازەکانی جەستە، کردار هەرس خاودەکات.

شیرینی: ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆری وشەکری تێدایە کە جەستە پێویستی پێ نییە، بەئاسایی هەرس نابێت، زۆرترین چەوری لە بەشی خوارەوەی جەستە بە ناتەندروستی کۆدەکاتەوە.

دانەوێڵە: سروشتییە و تەندروستە، بەڵام لە هەندێک کاتدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ شیرینی بخورێت.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین