کانى وێست داوا لەخودا  دەکات کارداشیانى بۆ بگەڕێنێتەوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

ماوەی چەند مانگێکە هونەرمەندى ناسراوى ئەمەریکى کانی وێست و کیم کارداشیان، کۆتاییان بە پەیوەندیى هاوسەرگیریى نێوانیان هێنا و لێکتر جیابوونەوە، لە دوایین لێدوانیدا کانى ویست دەڵێت، تەنها هیوام گەڕانەوەى کارداشیانە بۆ ماڵەکەم.

ئەمڕۆ سێشەممە 30)تشرینی دووەمی (2021 ماڵپەری ( سەیدەتی) بڵاوی کردۆتەوە، گۆرانی هونەرمەندى راپی جیهانی کانی وێست، لە ئاهەنگێکدا کە بۆ منداڵانى بێسەرپەرشت رێکیخستبوو ڕاگەیاند، "دان بەوەدا دەنێم کە هەڵەیەکی گەورەم بەرامبەر هاوسەرەکەم و ئەستێرەی تەلەفزیۆنی و سۆشیال میدیا کیم کارداشیان کردووە، داواکارم خودا جارێکی تر کۆمبکاتەوە لەگەڵیدا ، کە ئێستا کیم لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هونەرمەندی کۆمیدی (بیت دیڤدسۆن)".

جێگەى ئاماژەپێدانە، کانى وێستى تەمەن (44) ساڵ، لە ئاهەنگەکەدا ئاماژەى بەوەشکرد، کە خودای گەورە چارەسەری کێشەکان دەکات و ئێمە هەڵەمانکرد،  هەروەک گوتیشی، "رێگە بە هیچ دەزگایەکى ڕاگەیاندن نادەم چیرۆکی خۆم و خێزانەکەم باسبکەن، لە ئێستادا تەنها دەمەوێت لەگەڵ منداڵەکانم بم، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ بەدەستهێنانی ئەوە، باوەڕم بەخودا هەیە بە کیم کارداشیان شادم بکاتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین