چین: ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەتوانێت سەردانی ناوچە ئیگۆرنشینەکان بکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چین ئامادەیی وڵاتەکەی دەردەبڕێت بۆ ڕێگەدان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە مەبەستی سەردانی ناوچە ئیگۆرنشیکان.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، دەڵێت میشێڵ باچیلیت، کۆمیسیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت خۆی سەردانی هەرێمی شنگیانگی ئیگۆر نشین بکات لە چین.

باچیلیت ماوەی پێشوو خواستی خۆی پیشان دابوو بۆ سەردانی پارێزگای شنگیانگی ڕۆژئاوای چین بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی باس لە پێشێلی مافی ئیگۆرەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.

گرفتی ئیگۆرەکانی چین بووەتە هۆی گرژی و ناکۆکی لەنێون چین و وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەجۆرێک ویلایەتە یەکگرتووەکان چین تاوانبار دەکات بەوەی کردەی جینۆسایدی لەو ناوچە مسوڵمان نشینە ئەنجام داوە، هەروەک واشنتن ڕێبەرایەتیی هەڵمەتێکی بایکۆتکردنی دیپلۆماسیی ڕێوڕەسمەکانی ئۆڵەمپیادی زستانەی پەکین دەکات.

وەزیری دەرەوەی چین لە ڕێیگەی ڤیدیۆوە بەشداری کۆنفرانسی ئاساییشی میونشنی کرد و تۆمەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ڕەتکردەوە لەبارەی شنگیانگ و وتی کە کۆمیسیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت خۆی سەردانی هەرێمی شنگیانگی ئیگۆر نشین بکات لە چین.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چین تۆماتبار دەکەن بە ئەنجامدانی بەرفراوانی پێشێلی مافی مرۆڤ دژ بە ئیگۆرەکان، هەر لە ئشکەنجەدان تاوەکوو کارپێکردنی زۆرەملێ و دەستبەسەرکردنی ملیۆنێک کەس لە مۆڵگە سەربازییەکاندا.

لە بەرامبەردا چین دەڵێت کە ئەو مۆڵگە سەربازییانە بریتین لە دامەزراوەگەلی فێرکردنی هاووڵاتییان و مەشقکردنی پیشەیی و بەگژداچوونەوەی توندڕەویی ئایینی و ڕەتی دەکاتەوە مامەڵەی خراپ لەگەڵ خەڵکی بکرێت لەو مۆڵگانەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین