ئۆکرانیا: با وڵاتانی ڕۆژئاوا وازبهێنن لە تکاکردن لە ڕووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤۆلۆدۆمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتاریدا لە کۆنفرانی ئاساییشی میونشن دەڵێت ئۆکرانیا قەڵغانی ئەوروپایە و شایستەی ئەوەیە زیاتر پشتیوانی بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی)ی لەندەنی، زیلینیسکی بە ئاماژەدان بە ململانێی وڵاتەکەی لەگەڵ جوداخوازەکانی سەر بە ڕووسیا وتوویەتی "هەشت ساڵە ئۆکرانیا بووەتە قەڵغانی ئەوروپا، هەشت ساڵە ئۆکرانیا یەکێک لە گەورەترین سوپاکانی جیهانی نائومێد کردووە".

لە وتارەکەیدا زیلینیسکی وتیشی "بە هەموو هێزێکمانەوە پارێزگاری لە وڵاتەکەمان دەکەین، ناپاڕێینەوە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەن، بەڵکو یارمەتیدانی ئێمە پێویستە بۆ پاراستنی ئاساییشی ئەوروپا".

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕەخنەی توندی ئاراستەی وڵاتانی هاوپەیمانی کردو وتی کە پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وازبهێنن لە سیاسەتی تکاکردن لە مۆسکۆ.

وتیشی کە لە ئێستاوە کات درەنگە بۆ ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سزا بسەپێنن بەسەر ڕووسیادا و داوایشی کرد خشتەیەکی ڕوون دابنرێت بۆ ئەوەی ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ.

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی پووتینیشەوە وتی "من نازانم سەرۆکی ڕووسیا چی دەوێت؟ لەبەر ئەم هۆیە پێشنیاز ئەکەم یەکتر ببینین".

لە کۆتایی وتەکانیشیدا وتی "ئێمە ناترسین، من نانی بەیانیم لە ئۆکرانیا خواردووە و بۆ نانی ئێوارەش دەگەڕێمەوە بۆ ئۆکرانیا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین