میخایل بەگدانۆڤ گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

نوێنەری تایبەت ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە هەولێر و وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1) کانوونى یەکەم (2021)، میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەت ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەلایەن سەفین دزەیى، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

میخایل بەگدانۆڤ، لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک مسعود بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەت و بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە.

نوێنەری تایبەت ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دوێنێ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆبووەوە، ئەمڕۆش سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین