سووریا و روسیا رێككەوتنی نوێ واژۆ دەكەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا گەیشتنە یاداشتی لێتێگەیشتن، سەبارەت بە هەردوو بنكەی سەرەبازیی رووسیا لە تەڕتوس و حەمێمیم لەسەر خاكی وڵاتەكەی واژۆكردووە

ئەمرۆ یەكشەممە (2025/8/9) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی كردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، دوای ساڵ و نیوێك لە گفتوگۆی چڕ لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات، لە كۆتاییدا لەسەر هەردوو بنكەی سەربازیی گەیشتنە رێككەوتن، ئەوەش لە رێگەی یاداشتێكی لێتێگەیشتنە بۆ دیاریكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە داهاتوو.

بەگوێرەی ئەو یاداشتە پڕۆسەی دووبارە رێكخستنەوەی مانەوەی هێزەكانی رووسیا لە كەناراوەكانی سووریا رێكدەخرێتەوە، حكومەتی سووریا ئەو وێستگە مەدەنییەكان بەڕێوە دەبات، بە تایبەت فڕۆكەخانەی حەمێمیم و رێڕەوە چوارەمی بارزگانی لە بەندەری تەڕتوس، بە جۆرێك هەنگاو هەنگاو بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی ئیدارەی مەدەنی.

سەبارەت بەو وێستگانەی كە سەربازیین، هەردوولا لەسەر داڕشتنەوەی ئەركەكان رێككەونن، بە جۆرێك ئەو بنكە سەربازییە بۆ ناوەندی مەشق و راهێنانی هاوبەش بەكاربێت، ئەو هەنگاوەش دەكەوێتە چوارچێوەی رێكارانە نوێكان، بە جۆرێك بەرژەوەندی هەردوو وڵات بپارێزێت.

یاداشتەكە ماوەیەكی دیاریكردووە كە لە سێ مانگ تێنەپەڕێت، كە بۆ دیاریكردنی پڕۆسەی گۆڕانكاریەكەیە، دواتر رێكارانە نوێكان دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوتەی چاودێرانی سیاسی لەوەتەی دانوستاندنەكان دەستی پێكردووە و دەرگا لەبەردەم قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوانە رووسیا و سووریا كراوەتەوە، ئەوە گرنترین هەنگاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین