سەرۆک بارزانى و جێگرى وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئاڵوگۆڕ دەکەن.

ئەمڕۆرۆژی چوارشەممە (1)ی کانوونی یەکەمی (2021) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کرد 

بارەگاى بارزانى لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سڵاوی سەرۆک پووتین و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لە بایەخ و پێگەی گەلی کوردستان و ڕۆلی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە."

ئەو روونیشکردەوە، بەلاى ڕووسیاوە "ھەرێمی کوردستان ڕۆلێکی گەورە لە عێراق دەگێڕێ و فاکتەری سەقامگیریە."

لە ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "بارودۆخی سوریا تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و ، سەرۆک بارزانی بۆچوون و نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی کورد لە سوریا بە شاندی میوان گەیاند."

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا میخاییل بۆگدانۆڤ، تیشکى خستەر پەیوەندیە مێژووییەکانی گەلی کوردستان و گەلی ڕووسیا، هەروەها "ڕۆڵی مێژوویی بنەماڵەی بارزانی لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیە بەرز نرخاند و خوازیاری ئەوەش بوو کە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر ببینێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین