رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: سه‌ركردایه‌تى نوێى یه‌كێتى له كاندیدكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح دوودڵه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دووى كانوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باسى له مشتومڕى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كردووه، كه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى سیاسى به مافى كورد داده‌نرێت. یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ى له راپۆرته‌كه باس كراوه، كاندیدكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵحه بۆ پۆسته‌كه.
له راپۆرته‌كه‌ته‌دا هاتووه پارتى به نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌رهه‌م ساڵح رازى نابێت، چونكه خۆى هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه ده‌دات، له‌به‌رانبه‌ریشدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه سه‌ركردایه‌تى نوێى یه‌كێتى له كاندیدكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح دوودڵه.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه یه‌كێك له هۆشیارى زێبارى یان فوئاد حوسێن كاندید بكات، بۆ پۆسته‌كه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا باس له‌وه كراوه پارتى نایه‌وێ له ئاشكراكردنى كاندیده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار په‌له بكات. جگه له‌مه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له‌وانه‌یه عه‌دنان موفتیش كاندید بێت.
له راپۆرته‌كه هه‌ریه‌كه له عه‌دنان سه‌راج وعه‌بدولسه‌لام به‌روارى وه‌ك چاودێرى سیاسى، لێكدانه‌وه‌یان بۆ بابه‌ته‌كه كردووه، هه‌ردووكیان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه به دوور ده‌زانرێت جارێكى تر به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆسته‌كه كاندید بكرێنه‌وه.
عه‌دنان سه‌راج باس له چه‌ند هۆكارێك ده‌كات له‌وانه دووبه‌ره‌كى له‌ناو یه‌كێتى، دووه‌م پارتى هه‌وڵ ده‌دات پۆسته‌كه بۆ خۆى بێت، به‌ڵام عه‌بدولسه‌لام به‌روارى باسى له‌وه كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى نوێنه‌كردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ى له خولى پێشوو ده‌نگیان به به‌رهه‌م ساڵح دابوو ئه‌مجاره سه‌نگیان له‌ناو په‌رله‌مان كه‌مبووه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment