پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتوون کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌هدى كه‌ریم په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كردووه‌، پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ یه‌كێتى بێت، به‌ڵام یه‌كێتى دوو كاندید بۆ پۆسته‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى كانوونى دووه‌م مه‌هدى كه‌ریم لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتوون. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ، "پارتى و یه‌كێتى رێككه‌وتوون كه‌ دوو كه‌س بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید بكرێن، هه‌ر دوو كاندیده‌كه‌یش له‌ لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن".

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه‌ جا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ترى له‌ نموونه‌ى ته‌قه‌دوم و ره‌وتى سه‌در بێت و ده‌شڵێ، "چۆن سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگره‌كانى تێپه‌ڕبوون، كاندیدى كورديش به‌ ئاسانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار تێپه‌ڕده‌بێت".

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت غیاس سورچى له‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، پارتى دیموكراتى كوردستان كێشه‌ى له‌وه‌ نییه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتى بێت، به‌ڵكو كاندیدكردنى به‌رهه‌م ساڵح خاڵى ناكۆكییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین