چین: ئەمریکا باجی بایکۆتکردنی ئۆڵەمپیادی پەکین دەدات!
نوچە
بەپێی هەواڵی ئاژانسی سپووتنیکی ڕووسی، ڕۆژی سێشەممە 7ی دیسەمبەر چین ڕایگەیاندووە دەبێت ئەمریکا باجی بایکۆتکردنی دیپلۆماسیی یارییەکانی ئۆڵەمپیادی زستانەی پەکین بدات، ئەوەش پاش تەنیا چەند هەفتەیەک لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی هێورکردنەوەی پەیوەندییە پڕ گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
دوێنێ دووشەممە 6ی دیسەمبەر کۆشکی سپی ڕایگەیاند یاریزانانی ئەمریکا سەربەستیی گەشتکردنیان هەیە بۆ ڕۆیشتن بۆ چین و بەشداری لە ئۆڵەمپیادی پەکین، بەڵام بەرپرسانی دیپلۆماسیی ئەمریکا بایکۆتی ئۆلەمپیادەکە دەکەن بەهۆی کردە ئابڕووبەرانەکانی چین لە بواری مافی مرۆڤدا لە ناوخۆی وڵاتەکەی.
ئەم بایکۆتەی ئەمریکا، کە چەندین ئەندامی کۆنگرێس و گرووپگەلی مافی مرۆڤ چەند مانگێکە داوای دەکەن، دوای ئەوە دێت کە هەوڵەکان لە ئارادا بوون بۆ دروستکردنی سەقامگیریی لەپەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، بە تایبەت لە دوای دیداری مانگی ڕابردووی سەرۆکانی هەردوو وڵات.
لە کاردانەوەی بڕیای بایکۆتەکەی ئەمریکادا، ئەمڕۆ سێشەممە چاو لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەکین وتی کە چین دژی بایکۆتە و ڕێوشوێنی توندیش وەردەگرێت لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمریکا.
وتەبێژە چینییەکە وتیشی "ویلایەتە یەکگرتووەکان باجی ئەم کارە هەڵانەی دەدات، لێگەرێن هەموان چاوەڕێ بین و ببینین".
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چینیش بیر لەوە دەکاتەوە بایکۆتی دیپلۆماسیی ئۆڵەمپیادی ئەمریکا بکات لە داهاتوو، چاو وتی کە بایکۆتەکەی ئەمریکا "زیانی گەیاندووە بە بنەما و بارودۆخ"ی ئاڵوگۆڕی وەرزشی و هاریکاریی یەکدی لە یارییەکاندا.
بەرپرسە چینییەکە داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە سیاسەت لە وەرزش دووربخاتەوە و جەختیشی کردووەتەوە کە بایکۆتەکە دژیەکە لەگەڵ بنەماکانی ئۆڵەمپیاد.
لای خۆیەوە وانگ وین پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ڕینمین لە پەکین بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە "ئەوەی ئەمریکا دەستی داوەتێ بێ مێشکی و هیچ و پووچییە" ئەوەشی وتوە کە پێدەچیت زلهێزانی تریش هەمان هەنگاو لەگەڵ واشنتن پیادە بکەن کاتێک نۆرەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دێت لە میواندارێتی کردنی یارییەکاندا.
شایانی باسە بڕیارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵی 2028 میواندارێتیی خولی هاوینەی یارییە ئۆڵەمپییەکان بکات لە لۆس ئەنجلس و لە ساڵی 2030ش میواندارێتیی خولی زستانەی یارییە ئۆڵەمپییەکان بکات لە سۆڵت لەیک سیتی.
ئەمریکا دەڵیت بەهۆی جینۆسایدی کەمینەی ئویگوری مسوڵمان لە پارێزگای شینگیانگی ڕۆژئاوای چین بڕیاری بایکۆتی دیپلۆماسیی ئۆڵەمپیادی پەکینی داوە و چینیش ڕەتی دەکاتەوە جینۆساید دەرهەق بە ئویگورەکان ئەنجامدرابێت.
جین ساکی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند "نوێنەرایەتیی نەکردنی دیپلۆماسی و فەرمیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم یارییانەدا پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو سووکایەتی و پێشێلکارییە ئابڕووبەرانانەی دەرهەق بە مافی مرۆڤ دەکرێن لەلایەن کۆماری چینی میللی لە شینگیانگ".
جین ساکی لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی "وەرزشوانانی تیمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانیی تەواوی ئێمەیان هەیە و سەدا سەد لە پشتیان دەبین و لێرەوە هاندەریان دەبین".
هەرچەندە پێشووتر ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی ڕاوێژ بە هاوپەیمانانمان دەکەین سەبارەت بە ڕێڕەوێکی هاوبەشی دیپلۆماسی، هێشتا ڕوون نییە وڵاتانی دیکەش دەچنە ڕیزی بایکۆتەکەی ئەمریکاوە یان نا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment