چین: ئەمریکا پارە دەداتە یاریزانان تا لە ئۆڵەمپیادی پەکیندا پشێوی بنێنەوە!
نوچەنێت
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (ئەلعەین)، وەزارەتە چینییەکە ئاماژە دەکات بەوەی ئەمریکا پارە دەداتە یاریزانانی هەندێک وڵات تاوەکوو خراپ یاری بکەن و ڕەخنە لەسەر ڕێکخستنی یارییەکان لە چین دروست بکەن.
ئەم تۆمەتانە لەکاتێکدایە تەنیا هەفتەیەکی ماوە بۆ دەستپێکردنی ئۆڵەمپیادی زستانەی پەکین، و لەکاتێكدایە سەرەتا ئەمریکا و پاشان جەند وڵاتێکی دیکەش بایکۆتی دیپلۆماسیی یارییەکانیان ڕاگەیاندووە.
کە وەڵامی تۆمەتەکانی چیندا، باڵیۆزی ئەمریکا لە پەکین دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی کەمپەینی جیهانی ڕێکنەخستووە بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئۆڵەمپیادی پەکین و هاندانی وڵاتان بۆ بایکۆت کردنی.
هەینی ڕابردووش ڕۆژنامەی "چاینا دەیلی"، کە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت، لە چەند سەرچاوەیەکەوە کە ناوی نەبردوون، بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا پلانی هەیە هانی یاریزانانی چەندین وڵات بدات بێزاریی خۆیان بەرامبەر چین دەرببڕن و خراپ یاری بکەن و هەندێکیشیان بەشداریکردن ڕەت بکەنەوە.
ڕۆژنامەکە دەڵێت لە بەرامبەردا ئەمریکا بڕێکی زۆر قەرەبووی ماددی دەدات بەویاریزانانەی لەسەر داوای ئەمریکا خراپ یاری دەکەن و بە رێگای دیکە هەوڵی پاراستنی ناوبانگی یاریزانەکان دەدات لەسەر ئاستی جیهانیدا.
لە بارەی ناوەڕۆکی ئەو راپۆرتەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز پرسیاری لە وتەبێژی وەزارەت دەرەوەی چین کردووە، ئەویش وتوویەتی کە ئەو راپۆرتە"نیازی راستەقینەی بەشێک لە ئەمریکیییەکانی دەرخست کە دەیانەوێ وەرزش بە سیاسی بکەن و یارییەکان بشێوێنن و دەستێوەردانی لە خولەکەدا بکەن".
وتەبێژەکە وتوویەتی کە چین بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی بەشێک لە ئەمریکییەکان دەکات کە دەیانەوێت یاریزانان بکڕن و کێشە بنێنەوە لەماوەی یارییەکاندا و جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو هەوڵانەی ئەمریکا شکستدێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment