وتەبێژى یەکێتی دەنگۆى گۆڕانکارییەکانى ناو حیزبەکەى ڕەتدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا گۆڕانکارییەکانى ناو حیزبەکەى ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، "یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (11)ى کانوونى یەکەمى (2021)، ئەمین بابەشێخ، وتەبێژى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیێنێت، "ھەر گۆڕانکاریەك لە حزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە ڕێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە."

وتەبێژى یەکێتى لە درێژەى ڕوونکردنەوەکەیدا دەشڵێت، "داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئیداریی ڕێکخراوەیی یەکێتی بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین