وڵاتانى كەنداو نێوەندگيرى لە نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد دەکەن شیکاری

نوچەنێت:

چەند وڵاتێكى كەنداو و ئەفريقيا هەوڵدەدەن نێوەندگيرى بكەن، بۆ ئەنجامدانى ديدارێك لەنێوان رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا و بەشار ئەسەد سەرۆكى سووریا.

لە كۆبوونەوەى تاران و سۆچى بە وردى گفتوگۆ لەسەر قەیرانى سووریا، كە رەنگدانەوەى لەسەر قەيرانەكانى سووريا دەبێت، لەلايەكى تريشەوە وڵاتانى كەنداو و ئەفريقيا دەستيان بە هەواڵەكانيان كردووە بۆ ئەوەى ديدارێك لەنێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد.

ئەگەر هەيە ئەو پەيوەندييە لە هەنگاوى لە رێگەى تەلەفۆنەوە لەم نزيكانە ئەنجام بدرێت، ئێستاش پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە گەيشتۆتە قۆناغى دروستكردنى ليژنەيەكى هاوبەش، كە پێكهاتووە لە رۆشنبيرانى هەردوو وڵات، پاشان ئەو پەيوەندييە دەگوازرێتەوە بۆ ئاستێكى تر.

سەمير حافز، سەرۆكى ئەنجوومەنى پێشووى توركمانى سووريا رايگەياند، "ئاڵۆزييەكانى نێوان ئەنقەرە و ديمەشق زيانى گەورەى تەنيا لەو دوو وڵاتە نەداوە، بەڵكو زيانى لە هەموو جيهانى ئيسلامى داوە، بۆيە دەبێت بەزووترين كات ئەو لاپەڕەيە دابخرێت و پەيوەندييەكان بەزووترين كات دەستپێبكەنەوە، چونكە ئەوەى لەو ئاڵۆزييانەى سووريا سوودمەند بووە ئێران و ئيسرائيل و پارتى كرێكارانە."

لە ماوەى رابردوو عەلى ئەحمەد سەعيد ئيسبير، ناسراو بە ئەدۆينس، ئەندامى ئەنجوومەنى نەتەوەيى، كە بە ئەندامى (دەوڵەتى قووڵى نوسەيرى) لە سوريا دادەندرێت لە سوورياوە گەيشتۆتە توركيا. 

گەڕانەوەى ئاوارەكانى سووريا ديارترين پرسە، كە ئەردۆغان لە كۆبوونەوەى تاران لەگەڵ رووسيا و ئێران باسى كردووە، چونكە ئەنقەرە داوا دەكات بازنەى ياساكانى لێبوردن كە بەشار ئەسەد رايگەياند فراوانتر بكرێت، كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى سەرپەرشتى بكات و گيراوانى ئۆپۆزيسيۆنى سياسى ئازاد بكرێن، هەنگاو بهاوێشترێت بۆ هەڵوەشاندنەوەى ليستى بە تاوانبارناساندنى دەيان هەزار سوورى و نوێكردنەوەى تاپۆى خانوو و زەوى و شوێنى كاركردنى ئەو سووريانەى وڵاتەكەيان جێهێشتووە، مافەكانى پێشوويان بۆ بگێڕدرێتەوە.

هەروەها توركيا داوا دەكات چەند شوێنێك لە حومس و حەلەب و ديمەشق و ديڕزوور و لازقيە و حەما ديارى بكرێت، هەوڵبدرێت زەمينە ساز بكرێت بۆ ئەوەى لەناوەڕاستى ساڵى داهاتوو دوو مليۆن و (500) پەنابەرى سوورى لە توركيا بگەڕێنەوە، دواتر لە ناوچەكانى جەڕابلوس و تەلئەبيەز و ئيدليب شوێنى تر دروست بكرێت.

 ئەو پڕۆژەى توركيا پاڵپشتى بەهێزى يەكێتى ئەوروپا و وڵاتانى كەنداوى هەيە، ئەگەر سەركەوتوو بێت دەبێتە گەڕانەوەى (400) هەزار سوورى لە وڵاتانى ئەوروپا و كەنداو و لوبنان و ميسر بۆ وڵاتەكەيان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین