وەزارەتى پەروەردە: ناوەڕۆکى کتێبى ئەدەبى کوردى پۆلى (10)ى ئامادەیی دەگۆڕدرێ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت، ئەو دەستەواژەیەى لە کتێبى کوردیى پۆلى (10)ى ئامادەیى بۆتە جێگەى ڕەخنە لادەبردرێت و ساڵى داهاتوو ئەم کتێبە بە ناوەڕۆکێکى نوێیەوە دەخرێتە بەردەستى خوێندکاران.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى کانوونى یەکەمى (2021)، ئالان حەمەسەعید، وەزیرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانى بە ڕۆژنامەوانى دەربارەى ئەو بابەتەى لە کتێبى پەرتووکى ئەدەبى کوردى پۆڵى (10)ى ئامادەیى چەند ڕۆژێکە بۆتە جێگەى ڕەخنە ڕایگەیاند، من ئەو هەڵەیەم نەکردووە.

ئالان حەمە سەعید روونیشکردەوە، ئەو بابەتەى لەسەرر لاوکەکەى دەروێشى عەڤدى دروست بووە، ئێمە ئەو لاوکەمان نەنووسیووە و مێژووەکەى بۆ 200 ساڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام بڕیارمانداوە ئەو بابەتە نابێ لە پرۆگرامى خوێندن بمێنێ.

دەشڵێت، من داوای لێبووردن لەکێ بکەم کە نە من وەک وەزیری پەروەردە بە سیفەتی وەزیر کردوومە نە وەک خۆیشم ئەم هەڵەیەم نەکردووە.

 سەبارەت بە ژمارەى ئەو مامۆستایانەى تا ئێستا ڤاکسینیان وەرگرتووە، وەزیرى پەروەردە گووتیشى، نزیکبووینەتەوە لە (80) هەزار مامۆستا کە تا ئێستا ژەمى یەکەم یان دووەمى ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین