مەسرور بارزانى بۆ دەزگا پەیوەندارەکان: بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەرر لافاوەکەى دوێنێ شەوى شارى هەولێر پەیامێى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە  بچن."

ئەمڕۆ هەینى (17)ى کانوونى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ دەزگا پەیوەندارەکان دەڵێت، "بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن."

 

دەقى پەیامى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.

دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین