لافاوەکەى هەولێر منداڵێکى (10) مانگى دەبات و (8) هاووڵاتى دیکەش گیانیان لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ڕێژەى بارانبارین لە پارێزگاى هەولێر (83) ملم بووە، کە بە هۆى بارینى بارانى بە خوڕ (8) کەس گیانى لەدەستدا و منداڵێکى (10) مانگیش ئاو بردوویەتى.

ئەمڕۆ هەینى (17)ى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ڕێژەى باران لە پارێزگاى هەولێر و دەورووبەرى، بەشى باکوورى پارێزگاى هەولێر 83 ملم، سەنتەرى پارێزگا 59 ملم، بەشى باشوورى پارێزگا 77 ملم باران باريووە."

بە هۆى بارینى بارانێکى زۆر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە ناحیەى دارەتوو و قوشتەپە و گەڕەکى ژیان لافاو هەستا، لە ئەنجامدا (8) هاووڵاتى گیانى لەدەستدا، لە نێویاندا منداڵێکى (10) مانگانە بە ناوى دانەر، لە گەڕەکى دارەتوو لافاو لاشەکەى بردووە کە تا ئێستا نەدۆزاوەتەوە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، جگە لە زیانى گیانى، بە سەدان خانوو و ئۆتۆمبێل زیانى زۆریان پێگەیشتووە بە هۆى لافاوەکەى دوێنێ شەوى پارێزگاى هەولێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین