سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە بڕى یەک ملیار دینار هاوکارى زیانبەرکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر دەکات
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، دەزگاى ڕوانگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوابەدوای زیانبەرکەوتنی سەدان خێزان لە پارێزگای هەولێر بەهۆی لافاوەوە، رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرێگەی دەزگای روانگە هاوکاری زیانبەرکەوتوان دەکات."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى دەزگاى روانگە هاوکارى خێزانە زیانبەرکەوتوانى پارێزگاى هەولێر دەکات، کە بریتییەلە تەرخانکردنى بڕى یەک ملیار دینار، شێوەى پێشکەشکردنى هاوکارییەکەش پکێهاتووە لە:
یەکەم: تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناوماڵ
دووەم: دابیبکردنی 3 ژەمی خواردن بۆ گشت ئەوخێزانە زیان بەرکەوتوانە. سەرەڕای هاوکاریکردنی خێرا لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو و باڵەخانە و شەقامە زیانبەرکەوتووەکان کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
دەزگاى روانگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18ی 12ی 2021 دەستپێدەکات و تا کاتی جێگیربونەوەی خانەوادەکان بەردەوام دەبن."
جێگەى ئاماژەپێدانە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و، لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر بارانی بەخوڕ باری و لافاوی لێکەوتەوە. بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی هەولێر، بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر بە سەدان خێزان زیانیان بەرکەوتووە و (11) هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment