ئایا گرێبەستى نوێى بوارى وزە پەيوەندیى نێوان ميسر و توركيا ئاسايى دەکاتەوە؟
نوچەنێت:
كۆمپانیای وزه‌ی قه‌ته‌ر كه حكومه‌تی قه‌ته‌ر و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كه‌ن له (10)ی ئه‌م مانگه بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌وت و گاز لە ناوچه‌ی (بلۆك 5) له دوورگه‌كانی قوبرسی دابه‌شكراو رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ قوبرسى یۆنانى واژۆ كرد.
ئه‌وه‌ش دووه‌م ناوچه‌ی قوبرسی رۆمییه كه قه‌ته‌ر وزەى تێدا ده‌دۆزێته‌وه، له مانگی شوباتی (2019) هه‌ریه‌ك له (قه‌ته‌ر بۆ وزه و ئیكسۆن مۆبیل) رایانگه‌یاند، رێژه‌یه‌كی زۆری گازی سروشتیان له كێڵگه‌ی گلاوكۆس له سنووره‌كانی قوبرس له (بلۆك 10) دۆزیته‌وه، كە تا ئێستا گه‌وره‌ترین دۆزیینه‌وه‌ى گازى سروشتییە له‌و دوورگه‌یه، كه نزیكه‌ی هه‌شت تریلیۆن و (500) ملیار مه‌تر چوار گۆشە گازى تێدايە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه لەگەڵ حكومه‌تی نیقۆسیا، كۆمپانیای (قه‌ته‌ر بۆ وزه) پشكی له (40%)ی له (بلۆك 5) ده‌بێت، له (60%)ى پشەكەش بۆ ئیكسۆن مۆبیل دەبێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له كاتێکدایه توركیا له لایه‌ك و یۆنان و قوبرس له لایه‌كی تره‌وه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر خاوه‌ندارییه‌تی هەندێك ناوچەى ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناكۆكیان هەیە.
هه‌رچه‌نده توركیا و یۆنان هه‌ردووكیان ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانی ناتۆ، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر سنووره ئاوییه‌كانی نێوانیان رێكنه‌كه‌وتوون، هيچيان دان بەسنوورە ئاوييەكانى يەكتر نانێن.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توركیا
توركیا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ی ره‌تكرده‌وه، قوبرسی به به‌زاندنی سنووره ئاوییەكانى تۆمه‌تباركرد، كه رێگه ده‌دات (ئیكسۆن مۆبیل و قه‌ته‌ر بۆ وزه) له‌و ناوچه‌یه به‌دوای گازى سروشتى دا بگه‌ڕێن، هه‌ڕه‌شه‌ی كرد رێگرى لەو دوو كۆمپانيايە بكات.
هه‌رچه‌نده توركیا هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی قه‌ته‌ره، له قه‌یرانی كه‌نداو لە مانگی حوزه‌یرانی (2017) په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆر به‌هێزتر بووە، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ئه‌و چوار وڵاته‌ی قه‌یرانی كه‌نداویان دروستكرد له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له رێگه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ له شاری عولای سعوودییه ئاشتبوونه‌وه.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی له (2013) له رێگه‌ی كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییەکانى له‌گه‌ڵ قوبرس و یۆنان به‌هێز كرد، هه‌ر سێ وڵات چه‌ند كۆنفراسێكیان سه‌باره‌ت به گه‌ڕان به‌دوای گازی سروشتی له‌و ناوچانه و دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كان بەستووە، له زۆربه‌ی كۆنفراسەكانیش هێرشیان كردۆته سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاندریاس كریگ شاره‌زا له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ماڵپه‌ڕی (مۆنیتۆر)ی راگه‌یاند، "ئه‌و گرێبه‌سته‌ی (ئیكسۆن مۆبیل و قه‌ته‌ر بۆ وزه) له‌گه‌ڵ قوبرس ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنینه، به‌ڵام راگه‌یاندنی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، قه‌ته‌ر تا ئێستا وه‌ك كاراكته‌رێكی بێلایه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوەتەوە، ئه‌وه‌ش پاڵپشتیە بۆ بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی تەرابلوس و ئه‌نقه‌ره، ئه‌و كاره‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ قوبرس بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه ئه‌گه‌ر هەیە توركیاش تێیدا سوومەند بێت."
له مانگی ئابی (2020) میسر و یۆنان له سه‌ر دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى رێككه‌وتنی توركیا و لیبیاش كه له مانگی تشرینی دووه‌می (2019) واژۆكرا هه‌ڵنه‌وه‌شێتەوە، چونكە ئه‌وكاته میسر و یۆنان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان به نایاسایی و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف دەكرد.
خاڵی ده‌ستپێكردن بۆ نێوه‌ندگیریی
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی قسه‌یان بۆ (مۆنیتۆر) كردووە، پێانوایە، "فراوانبوونی هه‌ژموونی قه‌ته‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌وانه‌یه ببێته خاڵی ده‌ستپێكردنی هه‌ماهه‌نگی فراوانتر له‌گه‌ڵ میسر، ئه‌وه‌ش كارئاسانی بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌وحه رۆڵی نێوه‌ندگیرى له نزیكردنەوەى ئه‌نقه‌ره و قاهیر ببینێت."
محه‌مه‌د سلێمان، لێكۆڵێه‌ر له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به (مۆنیتۆر)ی راگه‌یاند، "میسر به ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته گه‌ڕانی ئه‌و دوو كۆمپانیایه له ئاوه‌كانی قوبرس، چونكە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه له ده‌رفه‌تی ئابووری و سیاسی ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی تر له نێوان میسر و قه‌ته‌ر دروست بكات."
له‌كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی و ته‌میم بن حه‌مه‌د بۆ یه‌كه‌مجار له دوای رێككه‌وتنی عولا كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كیان پچڕابوو كۆبوونەوە، هه‌ردوولا باڵیۆزی خۆیان دیاریكرد، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يەكى نوێ بوو بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندييەكانيان.
كریگ له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌ی بۆ (مۆنیتۆر) ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌مارۆیان خستبووه سه‌ر قه‌ته‌ر و میسر لێك نزیكترينن، چونكە ئەو دوو وڵاتە به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته پەيوەندى نێوانيان دەستپێكردەوە، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی خۆشكرد به ئاسانى ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌شێكی تره له هه‌ماهه‌نگی نێوانیان، رێكیشكەوتن وه‌به‌رهێنان لە پرسى سیاسى و ئابووری و وزەدا بكەن."
ئه‌ركێكی قورس
لایه‌نكێكی تری په‌یوه‌ندیی نێوان قەتەر و میسر په‌یوه‌سته به نێوه‌ندگیری نێوان ئەنقەرە و قاهیرە، ئه‌وه‌ش كارێكى ئاسان نییه چونكه ململانێى به‌هێزیان له نێوان دا هەیە، بۆیه نێوه‌ندگیريان ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له (2013) سوپای میسر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، محه‌مه‌د مورسی كرد و له ده‌سه‌ڵات دووریخسته‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه باڵاکانی ئیخوانی خسته زیندان، له مانگی تشرینی دووه‌می (2013) هه‌ردوو وڵات باڵیۆزی خۆیان كشانده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان سڕ كرد.
له‌و كاته‌وه میسر و توركیا ململانێكی به‌هێزی ناوچه‌ییان له‌سه‌ر ئیسلامیی سیاسی هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ئیخوان موسلمین وه‌ك پارتێكی تیرۆرست ده‌ناسێنن، به‌ڵام توركیا به پاڵپشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی پارتی دادوگه‌شەپێدان، بووە په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ سه‌دان سه‌ركرده‌ی ئیخوان كه له میسر رایانكردووه.
له لیبیا هه‌ردوو وڵات به‌ر له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌ت له مانگی شوباتی (2020) بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ئه‌و مانگه، هاوكاری دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌كیان ده‌كرد.
به‌ر له‌وه‌ش توركیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی بۆ هاوكاری حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی رەوانەى ته‌رابلوس كرد، بۆ ئەوەى رێگری له هێرشه‌كانی سوپای رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر و بە پاڵپشتى میسر و ئیمارات و رووسیا بكات.
دوای ئه‌وه‌ش قاهیرە چه‌ندین جار داوای كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی له لیبیا كرد، به‌ڵام توركیا ده‌ڵێت، "بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانمانی ئێمه له‌و وڵاته به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانیيە."
له به‌رانبه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ی توركیا، میسر هەوڵیدا توركیا لە ده‌ریای ناوه‌راست دووربخاته‌وه، له مانگی كانوونی دووه‌می (2019) له‌گه‌ڵ قوبرس و یۆنان و ئیسرائیل و ئیتاڵیا و ئورد‌ن و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی (كۆڕبه‌ندی گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست)یان راگه‌یاند، كه رێكخراوێكی حكومییه خاوه‌ن ئامانجی بازرگانی و سیاسیه دژ به توركیا.
نه‌رمی توركیا
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ توركیا سیاسه‌تێكی نه‌رمتری گرته‌به‌ر، بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه ناوچه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ میسر و سعوودییه و ئیمارات و ئیسرائیل ئەوەش وه‌ك به‌شێك له پێویستییه‌كانی ئەو هاوپەيمانييە و دروستكردنى پردی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو ململانێی سیاسی و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازییان دژ بە يەكتر لە چەند وڵاتێكى ناوچەكە هەبوو، ئەو هەوڵانە هەژموونى توركیاى دەرخست، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی تێكدا.
ده‌رباره‌ی رۆڵی قه‌ته‌ر له داهاتووى کریگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "قه‌ته‌ر ده‌رفه‌تی له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان توركیا و میسڕ ببینێت، كه تا ئێستا ئه‌نقەره سوورتره له قاهیره بۆ ئاساییكردنه‌وەى پەيوەندييەكانى."
له‌و قۆناغه ئەگەر هەيە قەتەر بتوانێت ئاڵۆزییه‌كان كەمبكاتەوە، ئه‌گه‌رچی به به‌راورد به‌و دوو وڵاته‌ی تر له رووی جیۆسیتراتیژی پێگەى لاوازترە.
له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ به‌رپرسانی میسر و توركیا ده‌ستیان به په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی كرده‌وه، له هه‌شتی ئه‌یلول دوای گه‌ڕی دووه‌می دانووستاندنه‌كان راگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، كه ئامانجیان له‌و گفتوگۆیانه چاره‌سه‌كردنی ناكۆكیه‌كانی نێوانیانه، هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر راوێژكردن و هه‌نگاونان له‌و پرسە ناكۆكانەى پێویست ده‌كات هه‌نگاوی تر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی نێوانيان بهاوێن.
به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات تا ئێستا دوو گه‌ڕی گفتوگۆیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له پڕ دانوستاندنەكان راوه‌ستا، قاهیره پێی وایه ئه‌نقه‌ره سوور نییه له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
له‌كۆتایی قسه‌كانی ئاندریاس كریگ گوتی، "له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌وحه گفتوگۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی گه‌ڕان به‌دوای گاز له ده‌ریای قوبرس له‌لایه‌ن (ئیكسۆن مۆبیل و قه‌ته‌ر بۆ وزه) كراوه، توركیاش له‌سه‌ر ئه‌وه ره‌زامه‌ند بووه، به‌و هیوایه‌ی ده‌وحه هاوكار بێت ئاساییكردنەوەى پەیوەندى میسر و توركیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment