ئەردۆغان باشترين ساڵانى دەسەڵاتى لەدەست دا وەرگێڕان

نوچەنێت:

هەينى رابردوو، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، هۆكارى سووربوونى خۆى لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاشكراكرد، كە توركيا و ئيسرائيل كار لەسەر گواستنەوەى گازى سروشتى لە ئيسرائيلەوە بۆ ئەوروپا دەكەن.

چاودێرانى سياسى پێيانوايە، "سەرۆكى توركيا لە باشترين ساڵانەكانى دەسەڵاتى خۆى بە دژايەتى ئيسرائيل سەرقاڵكرد، بەتايبەت دواى دۆزيينەوەى گازى سروشتى،  دەركەوت ئەوە كارێكى هەڵەبوو ئەنجاميدا، ئەو شتانەى بە دروشمەكان بەستى نەهێنا، ئەگەر هەیە بەهۆى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل بەدەستى بهێنێت، چونكە ئەردۆغان دارايى و متمانە و پاڵپشتى جەماوەرى بۆ دروستكردنى پەيوەندى دەرەوە لەسەر بنەماى بەرژەوەندييەكان هەيە، لەگەڵ ئيسرائيل بێت يان وڵاتانى عەرەبى و ئەوروپى بێت، بەڵام سەرۆكى توركيا ئەو ساڵانەى بە كاتێكى زۆرى دژايەتى بەفيڕۆدا، ئێستا دەيەوێت (180) پلە باداتەوە، پەيوەندييەكانى لەسەر بنەماى بەرژەوەندييەكان بونیاد بنێتەوە."

لەو كاتەوەى گازى سروشتى لە ئيسرائيل دۆزراوەتەوە، ئەردۆغان رێككەوتنى دەريايى لە(2019) لەگەڵ ليبيا واژۆ كرد، دەيويست بەوە رێگە لە خواستەكانى ئيسرائيل بگرێت، بەڵام ئەو هەوڵەى شكستى هێنا، ناچار دەستى بە گۆڕينى گوتارى سياسى كرد، پاشان هەوڵەكانى دەستپێكرد، سەرەتا دەستى بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى كردەوە لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە.

دواى چەندين ساڵ لە ململانێ، ئێستا دۆخەكە ئارام بۆتەوە، پێنجشەممەى رابردوو ئەردۆغان بە رۆژنامەنووسانى رايگەياند، "لەناوەراستى مانگى ئازارى ئەمساڵ ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركيا دەكات، دەتوانين بەهاوبەشى گازى سروشتى ئيسرائيل لە رێگەى توركياوە بۆ ئەوروپا بگوازينەوە، لەكاتى سەردانى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ توركيا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەكەين."

سەرۆكى توركيا دەيەوێت لە رێگەى دانوستاندن ئەوەى لە رێگەى دروشم و گوتارە توندەكانى بەدەستى نەهێناوە، هەوڵدەدات لەرێگەى پێداچوونەوە بە پلانى پڕۆژەى (ئيست ميد) لە جیاتى ئيسرائيلەوە بۆ ئەوروپا بچێت بە رێگەى قوبڕس دا بڕوات، بەڵام ئەمجارە هەوڵ هەيە بەرێگەى توركيا بڕوات، بۆ ئەوەش سوود لە برەودان بە پاشگەزبوونەوەى ئەمەريكيەكان وەردەگرێت.

پڕۆژەى گواستنەوەى گازى سروشتى لە دەرياى ناوەڕاستەوە بۆ يۆنان، لەوێوە بۆ ئيتاڵيا، لە (2025) دەست پێدەكات، زۆربەى وڵاتان گرەو لەسەر ئەو پڕۆژەيە دەكەن، چونكە لە (10%) پێداويستى ئەوروپا دابين بكات، بەوەش ئەوروپا پشتبەستنى بە گازى سروشتى رووسيا كەم دەكاتەوە.

لە چەند رۆژى رابردوو ئەردۆغان فۆكەسى تەواوى خستۆتەسەر سەردانى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ وڵاتەكەى، تەنانەت لە ساڵيادى هۆڵۆكۆست توركيا بە شێوازێكى تايبەتى خۆى دوور لە دروشمە كۆنەكان و بازرگانيكردن بە دۆسيەى فەڵەستين يادى ئەو رۆژەى كردەوە، بەبۆنەى رۆژى جيهانى هۆڵۆكۆست پەيامێكى بڵاوكردەوە، داوايكرد ئەو جۆرە كارەساتە دووبارە نەبێتەوە.

لە چەند ساڵى رابردوو پەيوەندى نێوان تەلئەبيب و ئەنقەرە زۆر ئاڵۆز بوو، توركيا سەركۆنەى داگيركردنى بەشى رۆژئاواى فەڵەستين و سياسەتى ئيسرائيل بەرانبەر فەڵەستين دەكرد، ئيسرائيل داواى لە توركيا دەكرد دەستبەردارى پاڵپشتى حەماس بێت، لە (2018) دواى قووڵبوونەوەى ناكۆكييەكانيان هەردوو وڵات باڵيۆزى خۆيان كێشايەوە.

هەرچەندە پۆستى سەرۆكى ئيسرائيل، پۆستێكى سەرەكى نييە، بەڵام لەكاتى ئاڵۆزييەكان ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆكى ئيسرائيل گفتوگۆيان كردووە، دواى چەندين ساڵ لە ئاڵۆزيش بۆ يەكەم جار لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو لەگەڵ نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل گفتوگۆيان كرد.

سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا ئيسرائيل دواى پاشەكشەى ئەمەريكا لە راكێشانى بۆڕى غاز گفتوگۆى لەسەركراوە، لە دانوستاندنەكانى داهاتووش لەگەڵ ئيسرائيل ئەو بيرۆكەيە زيندوو دەكەينەوە، چونكە نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل تێڕوانينى ئەرێنييە، ئێمەش هەموو هەوڵى خۆمان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هەموولايەك وەك سياسيەكان دەخەينە گەڕ، پێويست ناكات ململانێ هەبێت، بەڵكو پێويستە بە ئاشتى پێوە بژين."

ئەردۆغان هەوڵدەدات وڵاتەكەى رێڕەوێكى سەرەكى  گازى سروشتى بێت لە ئازەربيجان و رووسيا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا، بۆ ئەوەش لەگەڵ رووسيا رێككەوتووە گازى رووسى بەرێگەى توركيا بەرەو ئەوروپا بچێت، هەروەها ئەو گازەى لە دەرياى قەزوين دەهێندرێتەدەرەوە هەوڵدەدات لە رێگەى هێڵى (تاناب) بەرەو ئەوروپا بچێت، ئامانجيشى ئەوەيە ئەوروپا پشبەستنى بە گازى رووسى كەمبكاتەوە، ئەوەش ئەگەرى هەيە پەيوەندييەكانى نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ ئاڵۆز بكات.

رۆژى هەينى رابردوو شاندێكى ئەوروپا بە مەبەستى زيادكردنى سەرچاوەكانى گازى سروشتى و كەمكردنەوەى پشتبەستن بە رووسيا سەردانى ئازەربيجانى كرد.

كادرى سيمسۆن، بەرپرسى كۆمسيۆنى ئەوروپا بۆ وزە، رايگەياند، "سوپاسى ئازەربيجان دەكات بۆ هەوڵەكانى لە پێناو زيادكردنى گازى سروشتى بۆ يەكێتى ئەوروپا لە رێگەى بۆڕى گازى باشوور، وەڵامدانەوەیان جەختكردنەوەيە لەسەر راستگۆيى."

رێڕەوى باشوور سێ بۆڕييە گازى ئازەربيجان و جۆرجيا و توركيا و يۆنان ئەلبانيا پێكەوە دەبەستێتەوە، پاشان لە دەرياى ئەدرياتيكى دەگاتە ئیتاڵيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین