نەخشە رێگەى پەیوەندییەكانى ئێران و توركیا لە بەردەم قۆناغێكى نوێدا
نوچەنێت:
لە چەند مانگى رابردوو ئێران و توركیا هەوڵیان دا سنوورێك بۆ ئاڵۆزییيە درێژمەوداكانى نێوانیان دابنێنن، هەرچەند ئەوان ناكۆكى ئەمنى و جیۆسیاسیان هەیە، بەڵام پەیوەندیى ئابووری نێوانيان زیاتر لێكیان نزیك دەكاتەوە.
بەگوێرەى داتاكانى ناوەندى ئامارى توركیا لە مانگى تشرینى یەكەمى ئەمساڵ، لە ساڵى رابردوو هاووڵاتيانى ئێران حەوت هەزار و (189) يەكەى نيشتەى جێبوونيان لە توركیا كڕیووە، بەراورد بە ساڵى (2019) ئەو ژمارەیە لە (25%) زیادى كردووە.
سەرەڕاى ئەوەش ئێرانییەكان لە دوو مانگى رابردوو ژمارەى پێوانەییان تێپەڕاندووە، بۆیە ئێستا ئێران لە ریزى یەكەمى وەبەرهێنەرانى بیانییە لە توركیا.
بەهۆى ئەو توانا گەورە ئابوورییەى ئەو دوو وڵاتە، ئێران و توركیا لە (2012 ) بڕیاریان دا لە (2015) قەبارەى ئابوورى نێوانیان بگەييننە (30) ملیار دۆلار، بەڵام هەرگیز ناگاتە ئەو قەبارەیە.
لە ساڵى رابردوو قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى گەیشتە شەش ملیار دۆلار، بەهۆى سزا سەپێندراوەكانى سەر ئێران و پەتاى كۆڕۆنا و بەربەستەكانى بەردەم گومرگ ئەو ژمارەیە دابەزى، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ هەندێك زیاد بكاتەوە، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى بازرگانى توركیا و ئێران لەوانەیە لەكۆتایى ئەمساڵ بگاتە (10) ملیار دۆلار، لە ئێستاشدا تەنیا چوار ساڵ ماوە كۆتایى بە گرێبەستى رەوانەكردنى گازى سروشتى ئێرانى بۆ توركیا بێت، ئەوەش لە كاتێدایە بەو دواییە باكۆ و ئەنقەرە گرێبەستێكى نوێیان بۆ گازى سروشتى واژۆ كردووە، كە لەگەڵ هاتنى ساڵى (2024) ئازربیجان (11) ملیار مەتر چوار گۆشەى تر گاز بدات بە توركیا.
ئەو تەنگەژەى ئێران لەو بارەیەوە هەيە تەنیا لەبەر زیاد بوونى ركابەرە دەرەكییەكان نییە، بەڵكو ئێران بۆ ئەم زستانە رۆژانە نزیكەى (200) ملیۆن مەتر چوارگۆشە گاز كورتهێنانى هەیە.
بەگوێرەى ئامارى وەزارەتى نەوتى ئێرانى كێڵگەى باشوورى فارس كە لە (75%)ى گازى ئەو وڵاتەى لێ بەرهەم دێت لە (2023 ) دواتر ساڵانە (10) ملیار مەتر بەرهەمى كەم دەكات، بۆیە ئەنقەرە چاوەڕوان ناكات تا تاران كێشەى رەوانەكردنى گازى بۆ چارەسەر دەكات، یەكێكیش لە خاڵە گرنگەكانى هەردوولا لەسەرى ناكۆكن بەكارهێنانى ئاوە.
ئێران پێى وایە بەنداوى (كاراكوت) كە توركیا لەسەر ئاوى ئاراس دروستى كردووە، زیان بە ژينگەى ئەرمینیان و ئازربیجان و ئێران دەگەینێت، چونكە هەر ئەو بەنداوە بۆتە هۆى ئەوەى ساڵانە یەك ملیار و (600) ملیۆن مەتر لە ئاوى ئاراس كەم بكاتەوە، ئەوەش زیانى زۆرى بە كەرتى كشتوكاڵى ئەو سێ وڵاتە گەیاندووە، بە هەمان شێوە بەنداوى ئەلیسۆى توركى لەسەر رووبارى دیجلە كە لە (2018) دەست بە دروستكردنى كرا، لە (2020) كەوتە كار، ئەوەش هەڕەشە لە ئێران و عێراق و سووریا دەكات، ئێستا پشكى ئاوى ئەو وڵاتانە كەمى كردووە، ناوچە كشتوكاڵییەكانى لێوارى ئەو رووبارانە تووشى لەناوچوون بووە، بۆتە هۆى كەشێكى تۆزاوى.
بەهۆى هەماهەنگى لەگەڵ وڵاتانى ئاسیاى ناوەڕاست و وڵاتانى سەر دەریاى قەزوین، تاران هەست بە نیگەرانى دەكات بەرانبەر هەماهەنگییەكانى لەگەڵ ئەنقەرە، چونكە ئەردۆغان هەوڵدەدات رێگەكانى پەڕینەوە بۆ ئازربیجان و توركمانستان و ئۆزبەكستان بۆ رۆژهەڵات فراوان بكات، ئێرانیش نیگەرانە بەرانبەر ئەو هەژموونەى توركیا لە رێگەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ مۆسكۆ، بەدەر لەو ناكۆكى دوولایەنە بەڵام تاران و ئەنقەرە هەوڵدەدەن لە چەند بوارێك هەماهەنگیان زیاد نەكەن.
لە مانگى رابردوو مەولوود چاوش ئۆغلۆ سەردانى تارانى كرد و نەخشەرێگەیەكى درێژخایەنی دوولایەنەيان بۆ پەیوەندى و هەماهەنگى هەردوو وڵات دانا، حوسێن ئەمیر عەبدولیهان وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، "هەردوولا بەردەوام دەبين لە گفتوگۆكان بۆ ئەوەى نەخشە رێگەیەك دانێين". چاوەڕوان دەكرێت ئەردۆغان سەردانى تاران بكات و ئەو رێككەوتنە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسى واژۆ بكات، ئەگەرى هەيە ئەو نەخشە رێگەیە لەكۆتایى ئەو مانگە تەواو ببێت.
بەشێكى ترى ئەو نەخشە رێگەيە تايبەت دەبێت بە پرسە ئەمنییەكان، بەتایبەت لەبەر دۆخى ئەفغانستان پەیوەندى بە هەردوو وڵات هەیە، بەڵام بابەتەكانى تر زیاتر لەسەر نەهێشتنى بازرگانى مادە هۆشبەرەكان و مرۆڤە، هەروەها رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر بەشێكى ترى ئەو رێككەوتنەيە، سەرەڕاى ئەوەش هەناردەى ئێران بۆ توركیا بەشێكى ترى ئەو نەخشە رێگەیە دەبێت.
هەروەها ئەگەر هەیە ئەو دوو وڵاتە هەندێك ناكۆكى كورت مەوداى نێوان چارەسەر بكەن، ئەوەش دەخوازێت بە سياسەتى دەرەوەيان دا بچنەوە، بەتایبەت پێويستە ئێران پێداچوونەوە بە سياسەتەكانى خۆى بكات، ئەگەر ئەو رێككەوتنە هاوبەشە بەبێ ناكۆكییەك گەورەكان ئامانجى سەرەكى لوتكەى داهاتووبێت، ئەوە دەبێتە نەخشە رێگەیەكى درێژ و قورس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment