تورکیا دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هەژموونى ڕۆژئاوا لە کیشوەرى ئەفریفیا شیکاری

نوچەنێت:

چاودێرانى سياسى رايدەگەيێنن، "لە سايەى ململانێى وڵاتە زلهێزەكان لەسەر هەژموونى ئابوورى لە ئەفريقيا، توركيا پەهۆى پەيوەندیى بەهێزى لەگەڵ وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقيا بۆتە هێزێكى نوێ  دەتوانێت هاوسەنگى ئەو ناوچەيە رابگرێت." 

لە رۆژانى (16 بۆ 18)ـى ئەم مانگ لووتكەى سێيەمى هاوبەشى نێوان توركيا و وڵاتانى ئەفريقيا لە ئەنقەرە بەرێوە چوو، ئەوەش وادەكات هەژموونى ئابوورى توركيا لە ساڵانى داهاتوو لەو كيشوەرە بەهێزتر بێت، بەهۆى ئەوەى توركيا بۆتە هاوبەشێكى ستراتيژى لەگەڵ چەندين وڵاتى ئەو ناوچەيە، ئەو لووتكەيەش بەبەشداریى چەیند سەرۆك  وڵات و  سەرۆک حكومەت و وەزير و نوێنەرانى رێكخراوە نێودەوڵەتييەكان بەڕێوەدەچێت، دەرفەتێكى گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنى پەيوەندييەكانى نێوانيان بۆ ئاستێكى بەرزتر.

لێكنزيكبوونەوەى توركيا و ئەفريقيا فرە ئامانجە

د.ئەليكسى ئيليۆن مامۆستاى ئابوورى لە زانكۆى نێودەوڵەتى پەكينا رايگەياند، "توركيا لەسەرەتاى ساڵانى دوو هەزارەوە دەستى بە بەهێزكردنى پێگەى ئابووریى خۆى لە ئەفريقيا كردووە، ئەوەش هاوكار بوو بۆ بەهێزبوونى كەرتى پيشەسازى لەو كيشوەرە، وەبەرهێنانى ئەنقەر لە سۆماڵ لە (2011) تا ئێستا بۆتە هۆى دەستكەوتى سياسى و ئابوورى گرنگ، لە ساڵانى دوايش توركيا لە وڵاتانى كينيا و ئەسيوبيا پڕۆژەى وەبەرهێنانى هاوشێوەى سۆماڵ دەست پێكرد، لە هەمانكات ئامانجى لەو ناوچەيە فرە لايەنە، رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى توركيا رۆڵى گرنگيان لەوە دا هەيە."

سەبارەت بە دۆخى بازاڕى ئەو كيشوەرەش ئيليۆن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "گەشەى ئابوورى توركيا لە وڵاتانى ئەفريقيا لە قۆناغى داهاتوو فراوانتر دەبێت، بازاڕەكان دەبووژێنێتەوە".

توركيا هاوسەنگى نوێ دروست دەكات

د.شوعەيب شەهيۆ مامۆستا لە زانكۆى ئەحمەدۆ بلۆ لە نەيجيريا رايگەياند، "لە (1998( توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەفريقيا بەهێز كرد، ئەوەش بووە هۆى دروستكردنى هاوسەنگييەكى نوێ دژ بە وڵاتە ئابوورييە گەورەكانى ئەوروپا لە ئەفريقيا بەتايبەت توركيا ميراتێكى مێژوويى گەورەى دەوڵەتى عوسمانى لەو ناوچەيە بۆ ماوەتەوە، ئەوەش بە نموونەيەكى پڕبايەخى ئابوورى و سەربازى لە دەرەوەى يەكێتى ئەوروپا دادەندرێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى شەهيۆ گوتى، "ئەنقەرە نموونەيەكى جێگرەوەيە بۆ گەشەپێدان و هەڵسانەوەى كيشوەرى ئەفريقيا، بۆيە توركيا و ئەو وڵاتانە پێويستيان بە پەرەپێدانى زياترە لە بوارى ئابوورى و سەربازى."

پەندوەرگرتن لە سياسەتى چين

عەليۆ لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "توركيا بەرانبەر ئەفريقيا پەندى لە سياسەتى چين وەرگرتووە، چونكە پەكين كيشوەرى ئەفريقياى كردە جێگرەوە و ئەو قۆرغكارييەى وڵاتانى رۆژئاواى تێكشكاند، ئەوەش بۆ ئەنقەرە دەرفەتێكى نوێ بوو پەيوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەهێز بكات تا لە بوارى رووبەڕووبوونەوەى تيرۆر و فێركردن و زانست و تەكنەلۆژيا و كشتوكاڵ هاوكارييان بكات."

سەبارەت بە لووتكەى هاوبەشى توركيا و ئەفريقياش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو لووتكەيە هەنگاوێكى گرنگە بۆ بەهێزكردنى پەيوەنديەكان لەچوارچێوەى برايەتى و يەكسانى دوولايەنە، ئەوەش پێچەوانەى وڵاتانى رۆژئاوايە كە سياسەتەكانيان لەسەر بەكارهێنانى سەرچاوە ئابوورييەكان بونیادناوە، هەروەها بۆتە مينبەرێكى گرنگيش بۆ دروستكردنى پەيوەندييەكى سوود بەخش لەنێوان ئەنقەرە و ئەو وڵاتانە لەپێناو زيادكردنى وەبەرهێنان و رێككەوتنى دوو لايەنە."

رۆڵى توكيا لە هاوكارييە مرۆييەكان

شێخ يەعقوب فەرەح حەسەن بانگخوازى كينى رايگەياند، "لە (2008) پەيوەندى نێوان توركيا و وڵاتانى  ئەفريقيا لە چەندين بوارى وەك فێركردن و بازرگانى و تەندروستى و هاوكارى مرۆيى گەشەى كردووە، بە تايبەت لە ساڵانى (2011 و 2012) لە كاتى وشكەساڵى توركيا هاوكارى زۆرى سۆماڵ و ئەسيوبيا و كينياى كرد." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین