دواى ساڵێك له به‌رزكردنه‌وه‌ى دۆلار.. قازانج و زیانى چى بوو؟
نوچه‌نێت
ئه‌و كات بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاره‌كه‌ى بۆ هۆكاره‌كانى ئه‌وه گێڕایه‌وه، گوایه ناڕێكییه‌ك له په‌یكه‌رى ئابوورى عێراق هه‌یه ئه‌مه‌یش دارایى گشتى هه‌ژار كردووه و تواناى چاكسازیى سنووردار كردووه، كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى كۆششى بۆ ده‌كه‌ن.
دابه‌زاندنى به‌هاى دینار شه‌قامى عێراقى تووشى سه‌رسوڕمانێكى زۆر كرد، چونكه پێشبینى هه‌نگاوێكى له‌م جۆره‌ى نه‌ده‌كرد، به تایبه‌تى له‌و كاتدا كه په‌تاى كۆرۆنا له لووتكه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى بوو، به‌م هۆیه‌یش كاروبار وه‌ستا بوو، خوێندن و بازاڕه‌كان داخرا بوون، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش نرخى نه‌وت داڕما بوو كه عێراق له دابینكردنى 95% بودجه‌كه‌ى پشت به داهاته‌كه‌ى ده‌به‌ستێ.
دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێكى ته‌واو له دابه‌زاندنى نرخى دینار، عێراقییه‌كان و شاره‌زایانى ئابوورى پرسیار له گرنگترین لایه‌نه ئه‌رێنێ و نه‌رێنییه‌كانى بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن.
جه‌مال كۆچه‌ر:
بڕیاره‌كه عێراقییه‌كانى رزگاركرد هه‌ر چه‌نده زیانێ كاتى هه‌بوو
لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كان چیین؟
بڕیارى عێراق بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى نیشتیمانى، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پێشنیارى حكومه‌تى عێراق بۆ پرۆژه‌یه‌كى چاكسازیى كه ناوى نابوو "كاغه‌زى سپى" ئه‌و كات حكومه‌ت دووپاتى له‌سه‌ر پێویستبوونى چاكسازیى سیسته‌مى ئابوورى وڵات كرده‌وه.
له‌باره‌ى لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانى دابه‌زاندنى به‌هاى دراو، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵ راوێژكارى دارایى و ئابوورى سه‌رۆك حكومه‌تى عێراق، دووپات له‌سه‌ر سووده به‌ده‌ستهاتووه‌كانى ده‌كات وپێیوایه سوودێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه. ده‌شڵێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نرخى كۆن بووه به‌شێك له رابردوو.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح پێیوایه گۆڕینى به‌هاى دینار هێزى به زۆرێك له جومگه ئابوورییه‌كانى وڵات داوه و ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانى بانكى ناوه‌ندى عێراق یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بووه‌ته هۆى زیادبوونى كێبڕكێ له به‌رهه‌مى خۆماڵى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش فشارى خه‌رجییه‌كان له سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى به رێژه‌ى 23% كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌وه‌یش توانى ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه تێپه‌ڕێنێ كه له ئه‌نجامى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له جیهان له ساڵى 2020 و مانگه‌كانى سه‌ره‌تاى 2021 دروست ببوو.
حكومه‌ت چ قازانجێكى كرد؟
له‌م باره‌یه‌وه هومام شه‌ماع شاره‌زاى ئابوورى له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره روونى ده‌كاته‌وه گۆڕینى به‌هاى دینار لایه‌نى ئه‌رێنێ بۆ حكومه‌ت هه‌بووه و لایه‌نى نه‌رێنى گه‌وره‌یشى بۆ گه‌لى عێراق هه‌بووه، له‌وانه حكومه‌ت توانى به دابه‌زاندنى به‌هاى دینار بودجه‌كه‌ى به‌هێز بكات به گلدانه‌وه‌ى 23%ى به‌هاكه‌ى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
شه‌ماع روونى كرده‌وه كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق به دینار ده‌درێت، له كاتێكدا داهاتى ده‌وڵه‌ت له نه‌وت به دۆلاره. جا له برى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كه‌م بكاته‌وه و له ئه‌گه‌رى ئه‌مه تووشى كاردانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى بێت، ئه‌وا به‌هاى پاره‌كه‌ى دابه‌زاند، ئه‌مه‌یش وایكرد خۆى له كاردانه‌وه به‌دوور بگرێت هه‌ر چه‌نده له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا یه‌ك ئه‌نجامى هه‌بوو.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق روون ده‌كاته‌وه حكومه‌تى عێراق به رێژه‌ى 90% سوودمه‌ندى گه‌وره‌ى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار بووه، چونكه به‌م كاره حكومه‌ت 20 تا 23 تریلیۆن دینارى گلدایه‌وه كه ئه‌مه‌یش سوودى بۆ بودجه‌ى به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان هه‌بوو له عێراقدا.
جه‌مال كۆچه‌ر پێیوایه گۆڕینى به‌هاى دینار رزگاركردنى عێراقییه‌كان بوو، هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌كى كاتى زیانى پێگه‌یاندوون، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت ئابوورى عێراق به شێوه‌یه‌كى گشتى پشت به ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێ و كه‌رتێكى تایبه‌تى كارا بوونى نییه، ئه‌مه‌یش بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ سوودێكى جه‌ماوه‌رى ده‌بێت. له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى یه‌ده‌گى دراوى بانكى ناوه‌ندیش، جه‌مال كۆچه‌ر روونى ده‌كاته‌وه بڕیارى گۆڕینى به‌هاى دینار بووه هۆى ئه‌وه‌ى قه‌باره‌كه له 15 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 65 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌ى لایه‌نه نه‌رێنیه‌كانى چیین؟
له‌نێو ستایشكردنى گۆڕینى به‌هاى دینار و ره‌خنه‌گرتن له هه‌نگاوه‌كه‌ى حكومه‌ت، شه‌ماع پێیوایه لایه‌نى نه‌رێنى بڕیاره‌كه زۆر بوون، ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێك دواى دابه‌زاندنى نرخى دینار ته‌واوى نرخه‌كان له وڵات به‌رزبوونه‌وه، نرخى خانووبه‌ره به رێژه‌ى 50% و نرخى هه‌ندێك خۆراك به رێژه‌ى زیاتر له 23% به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مه‌یشى بۆ كاردانه‌وه و نه‌مانى متمانه به حكومه‌ت له رووى ئابوورییه‌وه گێڕایه‌وه، له‌گه‌ڵ بوونى ترس له گۆڕانێكى تر‌ى نوێ له نرخى دینار. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى هومام شه‌ماع ئه‌مه‌یش بووه هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ساڵێكدا رێژه‌ى بێكارى و هه‌ڵاوسان بۆ ژماره‌یه‌كى گه‌وره به‌رز بێته‌وه كه به شێوه‌یه‌ك عێراق له 2003 وه به‌خۆیه‌وه‌ى نه‌بینیوه.
هومام شه‌ماع:
قازانجى بۆ حكومه‌ت و زیانى بۆ خه‌ڵك هه‌بوو
ئه‌م قسانه‌ى شه‌ماع له‌گه‌ڵ له لێدوانه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كه‌ى گوتبووى تێكڕایى ساڵانه‌ى هه‌ڵاوسان له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به به‌راورد به هه‌مان مانگى ساڵى رابردوو به رێژه‌ى 6.8% به‌رزبووه‌ته‌وه.
به بڕواى جه‌مال كۆچه‌ر له سێ خاڵ زیان به‌ر عێراقییه‌كان كه‌وتووه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌هاى داهاتى گه‌لى عێراق له كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت به رێژه‌ى 23% دابه‌زیوه، جیا له‌وه‌یش متمانه عێراقییه‌كان به حكومه‌ت نه‌ماوه ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخى كه‌لوپه‌لى به‌كاربراو زۆر به‌رزتر بێته‌وه.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به زیانى سێیه‌میش هه‌بێت، ئه‌وه‌یه داواكارى په‌رله‌مانى له چه‌ند مانگى رابردوودا بۆ گێڕانه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ بارى پێشووى وایكردووه دراوه قوڕسه‌كان له بازاڕ نه‌مێنێ و جۆرێك له ناجێگیرى بۆ نرخى شتومه‌ك دروست بێت.
ئامانجه ئابوورییه‌كان چیین؟
عه‌بدولره‌حمان مه‌شهه‌دانى مامۆستاى ئابوورى له زانكۆیه‌كى عێراقى پێیوایه حكومه‌ت له میانه‌ى دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى نیشتیمانى پلانى بۆ دوو ئامانج داناوه، یه‌كه‌میان پاڵپشتى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ بكات، دووه‌میش پارێزگارى له یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى بكات
مه‌شهه‌دانى:
بڕیاره‌كه هه‌ڵه بوو
به تێگه‌یشتنى مه‌شهه‌دانى گۆڕینى به‌هاى دینار به ته‌نیا به‌س نییه بۆ به‌دیهێنانى گه‌شه‌ى ئابوورى، ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه كه عێراق له‌ڕووى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازییه‌وه هه‌ژاره، جیا له‌مه‌یش سنووره‌كانى له‌به‌رده‌م كه‌لوپه‌لى وڵاتانى دراوسێ واڵا كراون به تایبه‌تى توركیا و ئێران كه به‌رده‌وام دراوه‌كانیان له دابه‌زین دان ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تواناى هه‌نارده‌كردنیان به‌هێزتر بێت. مه‌شهدانى پێیوایه دابه‌زاندنى به‌هاى دینار هه‌ڵه بوو له كاتێكدا كه پێدراوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن 90% پێداویستى به‌كاربردنى عێراق هاورده كراوه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا حكومه‌ت ده‌بووایه باج و گومرك له سه‌ر هاورده‌كردنى كه‌ره‌سته‌ى خاو هه‌ڵبگرێت.
مه‌شهدانى پێیوایه زیادبوونى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى له ماوه‌ى ساڵێكدا به قه‌باره‌ى 15 ملیار دۆلار له ئه‌نجامى گۆڕینى نرخى دۆلار نه‌بووه، به‌ڵكو به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بووه له جیهاندا، پێشیوایه ئه‌گه‌ر جارێكى تر بۆ چه‌ند مانگێك نرخى نه‌وت دابه‌زێ ئه‌وا یه‌ده‌گه‌كه‌یش داده‌به‌زێ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره‌ى یه‌ده‌گى دراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مه‌رج نییه هێزى ئابوورى بنوێنێ له بارودۆخێكدا كه پیشه‌سازى و كشتوكاڵ بوونى نییه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment