شاندێكى شیعه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى مالیكى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى كردووه‌، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ شاندێكى باڵاى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

شه‌وى رابردوو 20ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 22ى كانوونى دووه‌م شاندێكى باڵاى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ن.

نوورى مالیكى كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كات و ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یش 33 كورسى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان هێناوه‌. پێشتر له‌ 25 ى ئاب سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌ته‌وه‌.

لایه‌نه‌ شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن، له‌ به‌رانبه‌ردا ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌دات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین