کەشناسى هەرێمى کوردستان: ئەمڕۆ و سبەى بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "كەشوهەوا سارد و هەوراوى دەبێت و بارینى بارانیش بەردەوام دەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێ، کەشوهەوا سارد دەبێت لەگەڵ بارینى باران لە کاتى جیا جیا و بارینى بەفر لەزۆرى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە، پێشببینى دەکرێ ئاسمان هەور و سارد دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بارینى بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیا جیا.

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین