پەرلەمان داهاتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە دانیشتنى ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان، وا بڕیارە جگە لە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک، ڕاپۆرتى بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بخەرێتەڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیارەیاسایەک بکرێ.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پەرلەمانى کوردستان، تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ پەرلەمان، "خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان."

خستنەڕووى ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا، چەند جارێکە هەندێ لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و بەرپرسانى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە ئاماژە بەوە دەکەن بەشێک لە داهاتى سلێمانى  ناگەڕێتەوە بۆ خەزینەى حکوومەتى هەرێم بۆیە پێشبینى دەکرێ، ڕاپۆرتەکەى ئەمڕۆ لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆ و گرژى زۆر لە ناو پەرلەمان دروست بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین