لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ ده‌ستى به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نه‌جه‌ف دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كردووه‌، له‌دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى كورت بڵاوده‌كاته‌وه‌ دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى زۆرینه‌ى نیشتیمانى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ى كانوونى یه‌كه‌م شاندێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌قدى وه‌ته‌نى، سه‌ردانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دریان له‌ نه‌جه‌ف كرد.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، شانده‌كه‌ داوایان له‌ سه‌در كردووه‌ به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى رازى بێت، به‌ڵام سه‌در دووپاتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشیتمانى كردووه‌ته‌وه‌.

دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌در په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و  تێیدا هاتووه‌، "حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى، نه‌ رۆژهه‌ڵاتى و نه‌رۆژئاوایى".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین