پوتین بانگهێشتى كازمى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ رێگه‌ى میخائیل بۆگدانۆڤ نێرده‌ى تایبه‌تى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا، بانگهێشتنامه‌یه‌كى سه‌رۆكى رووسیاى پێگه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى تشرینى دووه‌م، ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ میخائیل بۆگدانۆڤى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسیا بۆ كاربوارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى ئه‌فریقیا كرد.

له‌میانه‌ى دیداره‌كه‌ بۆگدانۆڤ بانگهێشتنامه‌یه‌كى سه‌رۆكى رووسیاى به‌ مسته‌فا كازمى گه‌یاند، بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى رووسیا بكات. كازمیش پێشوازى له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ كردووه‌ و به‌ڵێنى داوه‌ له‌ نزیكترین ده‌رفه‌ت ئه‌م سه‌ردانه‌ بكات.

له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى نزیكه‌ى 15 وڵاتى كردووه‌. رووسیا په‌یوه‌ندی ئابوورى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ و له‌ ساڵانى رابردوودا عێراق چه‌ندان جار هه‌وڵى داوه‌ چه‌ك له‌ رووسیا بكڕێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین