كازمى و ئه‌عره‌جى رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بنه‌وه
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى قاسم ئه‌عره‌جى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه كه له حه‌وتى ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ى تشرینى دووه‌م شاره‌زایانى ئه‌منى و سیاسى ره‌خنه له كۆنگره‌كه ده‌گرن و پێیانوایه هیچ زانیارییه‌كى نوێ له كۆنگره‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌حمه‌د شه‌ریفى شاره‌زا له كاروبارى ئه‌منى له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له كۆنگره‌كه خرایه‌ڕوو له ئاستى رووداوه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو داڕشتنێكى راگه‌یاندن بوو نه‌وه‌ك پیشه‌یى و زانستى بێت".
شه‌رپه‌نجه‌ى تۆمه‌تباركردن له ئێران دوورخرایه‌وه
یفى له‌سه‌ر سه‌رنج و ره‌خنه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "به ئامانجگرتنى ماڵى سه‌رۆك كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له‌و وڵات، به رووداوه زۆر ترسناكه‌كان داده‌نرێت، بۆیه ده‌بێت خسته‌ڕووى دیوه شاراوه‌كانى رووداوه‌كه و به‌ڵگه‌كانى تاوانه‌كه زۆر وردتر و قووڵتر بێت و دیاریكراوتر بێت، ده‌بێت ئه‌م سێ ره‌گه‌زه بوونى هه‌بێت، به بڕواى من بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به سازشكردن و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه گوایه رێككه‌وتن و سازشیان له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌حمه‌د شه‌ریفى ده‌ڵێ، "هه‌ندێك پێوه‌ر هه‌یه، له‌وانه پیوه‌رى هه‌رێمایه‌تى، چونكه له‌وانه په‌نجه‌ى تۆمه‌تباركردن بۆ ئێران درێژ ده‌كرێت گوایه درۆنه‌كانى بۆ عێراق گواستووه‌ته‌وه، یانیش ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ى كه سه‌ربه ئێرانن. كه‌چى ئه‌عره‌جى ئێرانى له‌م بابه‌ته بێبه‌رى كردووه، چونكه ده‌ڵێ ئه‌و درۆنانه‌ى ماڵى كازمیان به ئامانج گرتووه له‌ناوخۆ دروست كراون".
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌منییه پێیوابوو "كۆنگره‌كه له ئاستى پێویست نه‌بوو وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى رای گشتى نه‌داوه‌ته‌وه."
ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشیتمانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى تایبه‌تدا هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه ئاشكرا كرد كه له حه‌وتى ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
ئه‌عره‌جى له كۆنگره‌كه باسى له‌وه كرد، هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجام دراون، دوو ته‌قینه‌وه‌یان هه‌ڵداوه‌ته سه‌ر ماڵى كازمى كه یه‌كێكیان له حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌ى و ئه‌ویتریان له‌سه‌ربان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه. كاتێك دوو تیمى ته‌قینه‌وه ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه كراون بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ماده‌ى ته‌قینه‌وه‌كه بكه‌ن، تیمه‌كه بێ ئه‌وه‌ى شوێنچه‌نجه دیارى بكه‌ن ماده‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌عره‌جى پرسیارى زیاترى وروژاند
وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى نه‌دایه‌وه!
ئه‌مه خاڵێك بوو كه قاسم ئه‌عره‌جى وروژاندى و جێى سه‌رنج بوو! ئه‌حمه‌د مووسه‌وى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێ، "چۆن ده‌كرێت ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگایه‌كى ئه‌منى به‌مشێوه‌یه ماده‌یه‌ك بته‌قێنێته‌وه كه به‌ڵگه‌ى له‌خۆ گرتووه، تا راستییه‌كان ون بكات، كاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان ده‌كرد بزانن كێ ئه‌م كاره‌ى كردووه؟".
مووسه‌وى پێیوایه له‌م كۆنگره‌یه هیچ ئه‌نجامێكى نوێ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵكو به سه‌ركۆنه‌كردنى حكومه‌ت ده‌زانرێت، هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێكیشى تۆمه‌تبار نه‌كردووه. قاسم ئه‌عره‌جى له كۆنگره‌كه باسى له‌وه كرد ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ى كه ته‌قینه‌وه‌كه‌یان له‌ناوبردووه، ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م خاڵه پرسیارى زیاترى له‌سه‌ر هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى وروژاندووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment