10 رۆژ ده‌رفه‌ت به‌ كازمى ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارانى شارى زیقار 10 رۆژ دةرفةت به‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌دةن بۆئه‌وه‌ى نازم وائلى پارێزگارى شاره‌كه‌یان له‌ پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى شوبات ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌رله‌مانییه‌وه‌ ئاشكرایان كردووه‌، په‌رله‌مانتارانى زیقار "ناسرییه‌" داوا له‌ مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ن نازم وائیلى پارێزگارى زیقار له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانتارانى زیقار 10 رۆژ ده‌رفه‌تیان به‌ كازمى داوه‌ بۆئه‌وه‌ى وائلى له‌ پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه‌".

ئه‌وه‌یشى روونكردووه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانتاران داوایان كردووه‌ ئه‌گه‌ر كازمى ده‌ست نه‌خاته‌ كاروباریان ئه‌وا له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ له‌ پارێزگاره‌كه‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

هۆكارى ئه‌و داوایه‌یش ئه‌وه‌یه‌ پارێزگارى زیقار به‌ گه‌نده‌ڵى و به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌ خراپى تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى زیقار خۆپێشاندانێك له‌ دژى نازم وائیلى به‌ڕێوه‌چوو.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین