ناوه‌ڕۆكى په‌یامێكى ئه‌مریكا بۆ ئێران و میلیشیاكانى ئاشكرا ده‌كرێت
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو پێنجى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیارى ئه‌وه‌یان پێداوه، به‌م دواییه به‌رپرسێكى ئه‌مریكا سه‌ردانى عێراقى كردووه و چاوى به به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و له‌باره‌ى هێرشى میلیشیاكان تووڕه‌یى واشنتنى پێ راگه‌یاندوون.
به‌رپرسه‌كه گوتوویه‌تى “ئه‌مریكا زانیارى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئێران له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌وه‌ستێ”. جیا له‌وه‌یش باسى ئه‌وه كراوه، "میوانه ئه‌مریكییه‌كه په‌یامێكى له رێى به‌رپرسێكى عێراق به ئێران و میلیشیاكان داوه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه واشتنن ئاماده‌یه وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك بداته‌وه كه بكرێته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى له عێراق".
ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه گوتوویه‌تى ئه‌و شوێنانه‌مان دیاریكردووه كه به ئامانجیان ده‌گرین و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بێت "مه‌به‌ست ناو خاكى ئێرانه".
له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ جار هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو، ئه‌مریكا میلیشیا شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment