سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى هۆڵەندا ئازادى رادەربڕین و هەڵبژاردنەکانى عێراقیان تاوتوێ کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ڕێنتەنار باڵیۆزى هۆڵەندا لەعێراق کرد، کە هەردووولا تاتوێی برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ هۆڵەندا، دەرفەتى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، ڕۆڵى هۆڵەندا لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش، گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان و پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراقیان کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەییدا لەگەڵ مایکل ڕێنتەنار ڕاگەیاند، پێویستە هۆڵەندا زەمینەیەکى لەبارتر بۆ ڕاکێشانى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى بیانى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها ئاسانکارى و یاساى هاندەر و چاککردنى دۆخى بانکدار پێوستە و هەنگاوى باشتر بهاوێژرێن.

پرسى ڕۆژنامەگەرى و ئازادیى ڕادەبڕین لە عێراق و هەرێمى کوردستان، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق و گرنگیى ڕۆڵى چاودێریى نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیى ئەورووپا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە هەڵبژاردنەکاندا، پرۆسەى چاکسازى لە عێراق و هەرێمى کوردستان، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەیان بوو.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین