دەم پارتی ناو لۆگۆی پارتەکەی دەگۆرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/23) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، دوابەدوای پەسەندکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا و دەستپێکردنی پرۆسەی قۆناغی رێکخستنی یاسایی لە چوارچێوەی چەکدانانی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دەم پارتی وەک هاوپەیمانی لەگەڵ ئەکپاتی و مەهەپە لە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بڕیاریدا گۆرانکاری بنەرەتی لە نێو پارتەکەی ئەنجام بدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەم پارتی ناوی پارتەکەی دەگۆرێت بۆ "کۆماری دیموکراسی"، هەڵبژاردنی ئەم ناوە لەلایەن دەستەی دەم پارتییەوە بە ئامانجی بوون بە پارتێکی تورکیا و هاوتەریب بگونجێت لەگەڵ گۆرانکارییەکان لە پرۆسەی نوێدا.
هاوکات باس لەوەش دەکرێت، دەم پارتی جگە لە گۆرانکاریی ناو و لۆگۆکەی دەیەوێت گۆرانکاری بکات لە یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیش بەتایبەت کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمکراتیک، و کۆنگرەی دیمکوراتی گەلان و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) یەکبخاتەوە لەژێر یەک ناونیشان و کارنامە لەمەوبەدوا کار بکەن.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی گۆرانکارییەکان، دەم پارتی لە هاوینی ئەم ساڵ دەستپێدەکات و بەشێوەی سیستەمی هاوسەرۆکی بەردەوام دەبن، هەر چەندە باس لەوەش دەکرا تونجەر بەکرهان بکشێتەوە لە پۆستەکەی، بەڵام دەم پارتی ڕەتیکردۆتەوە بەشێوەی هاوسەرۆکی بەردەوام دەبێت، هەروەها لەدوای ئەنجامدانی کۆبووەی پارتەکە لە هەموو شاروشارۆچکەکان لە کۆنگرەیەکدا گۆرانکارییەکان ڕادەگەیێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment