تورکیا بۆ دووەم جار خۆپیشاندان بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان دوادەخات تورکیە

نوچەنێت

بڕیاربوو دەم پارتی سەرەتای ئەم مانگە لە دیاربەکر گرتبوونەوەیەک بە دروشمی "هیوا و ئازادی" بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رێک بخات، بەڵام لەلایەن پارێزگاری ئەم شارەوە بۆ دووەم جار داوای مۆڵەت وەرگرتنەکە ڕەتکرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی (2026/1/23) ماڵپەڕی (AMED) بڵاوی کردەوە، تادێت پشتیوانییەکانی شارە کوردییەکانی باکووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە زیادبوونە تورکیاش لە ترسی فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی شارە کوردییەکان قەدەغەی خۆپیشاندانی و گرتبوونەوەی راگەیاندووە، هەروەها پارێزگای دیاربەکرد بۆ ماوەی چوار لە شار و شارۆچکەکان هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێپێوان و خۆپیشاندانەکی قەدەغە کردووە، بریار بوو دەم پارتی (4)ـی کانوونی دووەمی (2026)، بە دروشمی "هیوا و ئازادی" بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان خۆپیشاندانێک ساز بکەن، بەڵام تورکیا رێگەی پێنەدان بۆ (25) ئەم مانگە دواخرا.

عەباس شاهین هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بۆ جاری دووەم لەلایەن پارێزگاری دیاربەکر خۆپیشاندانەکەی پارتەکەمان دواخراوە بەهۆی بارودۆخی سووریا و ململانێکان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق.

هاوکات هەرچەندە ماوەیەک بەر لەئێستا سەبارەت بەو داوایەی دەم پارتی بۆ گرتبوونەوەیان بۆ ئازاد کردنی ئۆجەلان، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە گوتی، "پێموایە داواکاری (4)ـی کانوونی دووەمی دەم پارتی بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان هیچ خراپەیەکی تێدانییە، ئەمە چی تێدایە هەموو لایەنێک مافی ڕەوای  خۆیانە هەرچی داوا بکەن. بەدڵنیاییەوە لە رێککەوتنی هاوپەیمانی ئاشتی و بانگەوازی ئۆجەلان لە (27)ـی شوبات بەهیچ جۆرێک ئازادکردنی دامەزرێنەری پەکەکەی تێدا نییە، ئێمە تەنیا پابەندین بەو بانگەوازە." 

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەدوای پشتیوانی حکومەتی تورکیا لە هێرشی سووریا بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە، بەرپرسانی دەم پارتی تورەکردووە، لە زۆربەی شارەکان هاوسەرۆکانی ئەو پارتە بەشداری گرتبوونەوەکان دەکەن و دژی حکومەتی تورکیا لێدوان دەدەن، لەدوای داگیرکردنی ئاڵای تورکیا لە باکووری کوردستان، دەوڵەت باخچەڵی دەم پارتی بە هاندان و هۆکاری ئەو ڕووداوە دەزانێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین