كۆتایى به خۆپیشاندانى میلیشیاكان ده‌هێنرێت
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، رێنمایى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى كانوونى یه‌كه‌م كۆتایى به خۆپیشاندانه‌كانى میلیشیاكان بهێنرێت، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق تانه‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تحى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه، له‌م چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا بڕیارى هه‌ڵگرتنى خێوه‌تى مانگرتووان ده‌درێت، كۆتایى به ناڕه‌زاییه‌كان ده‌هێنرێت.
هه‌ر یه‌كه له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى هاتوونه‌ته ده‌نگ و وێراى ره‌خنه‌گرتن هیچ هه‌ڵوێستێكى تووندیان نییه، بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت كاردانه‌وه‌ى تووند هه‌بێت.
قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیب كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تحدا كارى سیاسى ده‌كات، رایگه‌یاندووه رێز له بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ده‌گرن.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه له 10ى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نگرانى میلیشیاكان به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆڕاوى هه‌ڵبژاردنه‌كه بوون، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێكیش گرژیى و پێكدادان له‌نێوان خوپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment