سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى: قسه‌ى خۆمان له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێم كردووه ته‌نیا جێبه‌جێكردن ماوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/ ئه‌یلوول/2022 جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق، دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق كردووه و له دیمانه‌كه‌دا باس له دۆسیه‌ى نه‌وت و گازى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "نه‌وت و گاز موڵكى گه‌لن، ده‌بێت گه‌ل هه‌ڵسوكه‌وتیان پێبكات نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكى دیاریكراو. سه‌باره‌ت به نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستانیش دادگاى فیدڕاڵى قسه‌ى خۆى كردووه و جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌یش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى عێراق و نابێت عێراق قوربانى به به‌رژوه‌ندییه‌كه‌ى بدات".
له 15ى شوباتى رابردوو دادگاى فیدڕاڵى عێراق، یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستانى به ناده‌ستوورى دانا و بڕیارى دا هه‌موو داهاته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راده‌ستى به‌غدا بكرێن، حكومه‌تى هه‌رێمیش ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى به "سیاسی" وه‌سف كرد و بڕیاره‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment