پارتى واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى 14ى ده‌ستنیشان كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند له‌ 26ى مانگى ئایاردا پارتى كۆنگره‌ى 14 ده‌به‌ستێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى شوبات فازڵ میرانى به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، له‌ 26ى مانگى ئایارى داهاتوو، پارتى كۆنگره‌ى 14 ده‌به‌ستێ.

دواى ئاشكراكردنى واده‌كه‌ له‌لایه‌ن فازڵ میرانییه‌وه‌، چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ ئاشكرایان كردووه‌، بڕیاره‌ كۆنگره‌كه‌ له‌ دهۆك ببه‌سترێ.


11 ساڵ به‌سه‌ر دوایین كۆنگره‌ى پارتى تێپه‌ڕیوه‌، پارتى له‌ ساڵى 2010 كۆنگره‌ى 13ى له هه‌ولێر به‌ستووه‌، هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو له‌ساڵى 2014 كۆنگره‌ى 14 ببه‌ستێ، كه‌چى به‌رپرسانى ئه‌و حزبه‌ ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌سه‌ر كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌، نه‌یانتوانیوه‌ كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین