ئەحمەد داود ئۆغلۆ رەخنەى توند لە ئەردۆغان دەگرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (27/شوبات/2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ بەهۆى بەردەوامى بازرگانى توركيا لەگەڵ ئيسرائيل رەخنەى توندى لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا دەگرێت داواش دەكات پەيوەندى بازرگانى رابگرێت.
ئۆغلۆ لە بەشێكى قسەكانى روو دەكاتە ئەردۆغان و دەڵێت، "بەرێز سەرۆك ناكرێت چاوپۆشى لە رێگەدان بە رۆيشتنى كەشتييەكان لە بەندەرەكانى توركياوە بۆ ئيسرائيل بكەين."
سەبارەت بە سەرۆك كۆماريش ئاماژەى بەوە كرد، بەرانبەر ئەردۆغان هەست بە نيگەرانييەكى زۆر دەكەم، ئەگەر بەو جۆرە پارێزگارى لە پۆستەكانى نەكردايە، بە گەورەيى و رێزەوە باسمان دەكرد، وەك سەركردەيەك رێزى دەگيرا."
سەرۆكى پارتى ئايندە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، لە كاتێكدا مسوڵمانان لە غەزە كۆمەڵكوژ دەكرێن، ئەردۆغان خۆى بە سەركردەيان دەزانێت، بەڵام سەركردە پۆڵا و خواردن و سووتەمەنى بۆ فڕۆكەكانى ئيسرائيل رەوانە دەكات.
داود ئۆغلۆ پێى وايە، ئەردۆغان دەيەوێت هەموو لايەك هەوڵدەن ئەو جەنگە كۆتايى پێ بهێنن، بەڵام كەس رەخنە لە حكومەتەكەى ئەو نەگرێت.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، بە يەكێك لە كەسە ديارەكانى نزيك لە رەجەب تەيب ئەردۆغان دادەندرا، لەدواى جيابوونەوەى لە پارتى دادوگەشەپێدان رەخنەى توند ئاراستەى سەرۆك كۆمارى ئێستاى توركيا دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment