کارەبای هەولێر: %75ی پڕۆژەکەمان جێبەجێکردووە هەواڵ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر سەبارەت بە پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەڵێت: ئەم پڕۆژەیە تەنیا بۆ ماڵان نییە بەڵكو سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و کۆمپانیاکانیش دەگرێتەوە.

لە ساڵی (2020) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەستنی پێوەری زیرەکی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی کارەبا لە هەرێی کوردستان دا، بە ئامانجی کەمکردنەوەی رێژەی بە فیڕۆدانی کارەبا و زیادکردنی بڕی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان. 

ئەمڕۆ دووشەممە (17 کانونی دووەمی 2022) ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر، باسی لە دوایین هەنگاوەکانی پڕۆژەی زیرەکی کرد لە هەرێمی کوردستان گوتی"تا ئێستا  لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، رێژەی %75ی بەکارهێنەرانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و %25 ماوە".

ئەگەرچی بڕێکی زۆر لە هاوڵاتییان گلەییان لە زۆری ئەو بڕە پارەیەیە کە بەهۆی پێوەری زیرەک بۆ ماڵان دێتەوە، بەم هۆیەشەوە لە هەندێ گەڕەک و شوێن هاوڵاتییان ناڕەزایی بەرامبەر ئەم پڕۆژەیە دەردەبڕین، بەڵام حکومەتی هەرێم سورە لە سەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای راگەیاندنی پڕۆژەکەوە رایگەیاند: ئامانجی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە کەمکردنەوەی رێژەی بە هەدەردانی کارەبایە، بەڵام گڵۆپی زۆربەی سەرشەقامەکان بەشێک لە ماڵانیش بە رۆژیش ناکوژێندرێنەوەو داگیرساون بۆچی حکومەت رێگری لەم دیاردەیە ناکات؟

ئومێد ئەحمەد لە وەڵامی ئەو پرسیارە گوتی "ئەو حاڵەتە زۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەش پێمان ناخۆشە سەرباری کەمی کارەبا هاونیشتیمانیان کارەبا وا بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەو گڵۆپانە خۆیان کارەبا کەم خەرج دەکەن. لەوە دەچێت لەو سنورەی کە بۆی دانراوە تێنەپەڕی بێت کە کارەباکەی بکوژێنێتەوە بۆیە ئاساییە لایان، ئەگینا پێوەری زیرەک بۆدوکاندار و مارکێت و بۆ پیشەسازی و کۆمپانیاکان و تەنانەت دام و دەزگای حکومەتیش دادەنرێت".

هەروەها دەڵیت " کاری وەزارەتی کارەبا ئەوەیە کە کارەبا دەگوازێتەوە و دابەشی دەکات بەسەر هاوبەشەکانی، ئیتر ئەوان جۆرێک لە ئازادییان هەیە لە بەکارهێنانەکەیدا کە رەنگە هەندێک جار  ئەو ئازادییە سەر دەکێشێک بۆ زیادەڕۆیی، لە بەکارهێنانێکی نادروست کە کاریگەری لەسەر دراوسێکەی یا هاونیشتمانییەکی تر دروست دەکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین