ئابووری عێراق دەبووژێتەوە؟ کوردستان- عێراق
زیادبوونی دراوی بیانی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنەری ئەوروپی لە عێراقدا، داهاتی ناوخۆیی تاک بەرزدەکاتەوە

نوچەنێت

بـانـکی جیـهانـی، لە ڕاپۆرتێکیدا پێشبینی دەکات، بووژانەوەی داهاتی ناوخۆی تاکی عێراق (GDP)، لە ساڵی 2021ـدا ڕێژەی %1.9 بێت، ئەم پێشبینیەیی بانکی جیهانی لە کاتێکدایە، کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و نزمبوونەوەی نرخی نەوت، ئاستی داهاتی ناوخۆیی هەرتاکێکی عێراق بە ڕێژەی %9.7 دابـەزی. 

ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانی، کە تایبەتە بە بووژانەوەی ئابووری، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ئەگەرەکانی بەرزبوونەوەی داهاتی ناوخۆیی بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەخاتەڕوو:

بە گوێرەی پێشبینیەکان جیبۆتی لە ساڵی 2021، داهاتی ناخۆیی وڵاتەکەی بە ڕێژەی %9.2 بەرزدەبێتەوە، هەمان پێشبینی بۆ وڵاتی "لوبنانـ"ـیش کراوە. 

بڵاوبوونەوەی، پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، گەشەی داهاتی ناوخۆیی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا (عێراق، جەزائیر، کوێت، ئیمارات، سعودیە، قەتەر، ئێران، عومان و بەحرەین)، بە ڕێژەی %5 دابەزاند، پێشبینی دەکرێت گەشەی داهاتی ناوخۆیی بە ڕێژەی %2.1 بەرزبێتەوە.

جگە لەوەی وڵاتانی هاوردەکاری وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە نێوانیاندا (تونس، ئوردن، لوبنان، مەغریب، میسر و فەلەستین)، پێشبینی دەکرێت داهاتی ناوخۆیان بە ڕێژەی %3.2 بەرزبێتەوە لە ساڵی2021ـدا.

 

سەرچاوە: بانکی جیهانی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین