نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆڕیی کوردستان-تورکیاوە هەناردە دەکرێت
نوچەنێت:
ئەمرۆ چوارشەمە(2026/02/25) حەیان عەبدلغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕاگەیاند، دوێنێ سێ شەمە (2026/02/24) بە مەبەستی پەرەپێدان و دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی قورنە2 و کێلگەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین دوو رێککەوتن لە نێوان عێراق و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی واژۆکراوە.
وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆژانە دەگاتە (200بۆ210) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلاندایە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بڕی (50) پەنجار هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت.
سەبارەت بە رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەش دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوام داین بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە و پێمان وایە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خواستی درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە هەیە.
دەربارەى ناوەرۆکی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای عەبدولغەنى گوتى، رێککەوتنی یەکەم بە شێوەیەکی سێ لایەنە کراوە لە نێوان کۆمپانیای شیڤرۆن و کۆمپانیای لۆک ئۆیلی ڕووسی و کۆمپانیا نەوتی بەسرە، هەروەها رێککەوتنێکی سەرەکیش لە نێوان کۆمپانیا شیڤرۆن و کۆمپانیای نەوتی بەسرەدا کراوە، بە پێی گرێبەستەکە کۆمپانیای نەوتی بەسرە بە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کار لە کێڵگەی نەوتی قورنە2 دەکات کە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی (450) هەزار بەرمیل نەوتە دواتر ڕادەستی کۆمپانیای شیڤرۆنی دەکات، بە دەست بەکاربوونی ئەم کۆمپانیایە بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێلگەیە بۆ (750بۆ 800 ) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە رێککەوتنی کێڵگەی بەلەد لە پاریزگای سەڵاحەدین وەزیرى نەوتى عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، چەندین ساڵە کارکردن لەو کێڵگەیە وەستاوە، واچاوەروان دەکرێت بەدەستبەکاربوونی کۆمپانیای شیڤرۆن لەو کێلگە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە نزیکەی (300) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
عیراق لە سەدا (90%) پشت بە کەرتی نەوت دەبەستێت، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی دەگاتە بڕی (4.5) ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەیە، بڕى یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ و بڕی (3.5) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکرێت.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment