ڤلادمیر پوتین:  تا کۆتای 2021 ئابووری جیهان بەڕێژەی ٪5.9 گەشەدەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڤلادمیر پوتین پێشبینی دەکات ئابووری جیهان تا کۆتای 2021 بە ڕێژەی ٪5.9 گەشە بکات، بەڵام پێشبینیەکانی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئابووری وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوبەشی ئاسیا و زەریای ئارام، زێدەترەوە و ئاشکرای کرد، ئابووری ئەو وڵاتانە بوژانەوەیە بە ڕێژەی ٪6.4 ، لێ گەشەی ئابووری ڕووسیا تەنیا ٪4.7 دەبێت

سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی هاوبەشی ئاسیا و زەریای ئارام" Asia Pacific Economic Cooperation Summit" پێشبینیەکانی بۆگەشەی ئابووری تا کۆتاییەکانی 2021، ئاشکرا کردن

ڤلادمیر پوتین لەو بارەیەوە وتی" کێشە و گرفتی زۆر بەرۆکی ئابووری جیهانیان گرتووە، بەڵام دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا دووبارە ئابووری جیهانی دەبووژێتەوە"

هەروەها وتیشی" سەرجەم پێشبینیەکان ئەوە دەخەنەڕوو، ئابووری جیهان بە ڕێژەی ٪5.9 گەشە دەکاتەوە"

پوتین جەختی لەوەیش کردەوە،  گەشەی ئابووری وڵاتانی ئەندام لە Asia Pacific Economic Cooperation بە ڕێژەیەکی زیاتر گەشە دەکات و پێشبینی دەکرێت بۆ ئاستی ٪6.4 بەرزبێتەوە. هەرچی تایبەتە بە ئابووری ڕووسیا تا کۆتای ساڵ، ئابووری وڵاتەکەمان بە ڕێژەی ٪4.7 دەبووژێتەوە.

سەرۆکی ڕووسیا دووپاتیکردەوە بۆ پاراستنی ئابووری جیهان، پێوسیتمان بە هەماهەنگی کارکردنی پێکەوەیی هەیە، بە تایبەت لە بواری تەندروستی و ڕێگریکردن لە لێکەوتەی لەم چەشنە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین